پێویستە هاوڵاتیان چەند ڕێنماییەك بۆ خۆپاراستن لە پەتای سكچوون و ڕشانەوە، پەیڕەوبكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێویستە هاوڵاتیان چەند ڕێنماییەك بۆ خۆپاراستن لە پەتای سكچوون و ڕشانەوە، پەیڕەوبكەن


دكتۆرە ڕۆژان نەبەز محمد دكتۆرا بۆرد لە نەخۆشییەكانی منداڵان بڵاویكردەوە: لە ئێستادا پەتای سكچوون و ڕشانەوە بڵاوە لەناو مناڵان و گەورەكاندا و هەموو ساڵێك لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما هۆكارەكانی سچوون و ڕشانەوە زیاتر دەبن پێویستە هاوڵاتیان چەند ڕێنماییەك پەیڕەوبكەن.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:


لە ئێستادا پەتای سكچوون و ڕشانەوە بڵاوە لەناو مناڵان و گەورەكاندا
هەموو ساڵێك لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما هۆكارەكانی سچوون و ڕشانەوە زیاتر دەبن.
ئایا خۆپاراستن لەم پەتا وەرزییە كارێكی ئاسانە ؟
? بەڵێ ،ئەویش بە گرنگیدان بە دەست شتن و پاك و خاوێنی كەل و پەلی بەر دەستی ڕۆژانە، كەمترین بەركەوتنی منداڵەكانتان بە هۆكارەكانی دەرەوە كە گومانی ناخاوینی لێدەكرێت، دووركەوتنەوە لە ئامێزگرتن و ماچ كردنی كۆرپەكانتان بەتایبەت كاتێك لە دەرەوەیت و ئەگەرێیتەوە ماڵەوە تا دەست و دەموچاوت نە شۆیت .
زۆر جار دایك و باوك ئەم قسەیە ئەكەن: نەچووین بۆ هیچ شوێنێك و خواردنی دەرەوەشمان نەخواردووە نازانین مناڵەكە چۆن توش بوو یان ئەڵێن بە هەوای سپلیت و پانكە وای لێهات ئەمەش هیچ بنەمایەكی زانستی نیە!
سەرچاوەی هێنانەوەی مایكرۆب زۆرە:
ئەشێت بە دەستەوە، بە كلیلەكەتەوە یان بە مۆبایلەكە تەوە بێت، ئەیدەیتە دەست مناڵ و ئەیباتە دەمی و تووش ئەبێت یان ماچكردنی نزیك لە دەمی منداڵ كە كارێكی نا تەندروستە !
?خواردنی دەرەوە یان خراپ هەڵگرتنی خواردنی ماڵەوە یان گەرمكردنەوەی خواردن دوای دەرهێنان لە سەلاجە زیاد لە جارێك، ئەمانەش هۆكارن.
?شەربەت و جبس و ئایسكریمی دووكانەكان لە پلەی گەرمی نەشیاوا هەڵەگیرێت، بەشێكی خواردنەكان ماوەیەكی زۆر لەبەر خۆر ئەمێنێتەوەو بەسەر ئەچێت ، ئەمیش هۆكاڕێكی ترە
?توالیت بە تایبەت ، توالیتی گشتی و قوتابخانەكان، ئەمانیش هۆكارێكی ترن ئەگەر باش پاكنەكرێنەوە، مناڵ دەبێ فێر بكرێت زوو زوو دەستی بشوات بە تایبەت دوای دەرچوون لە توالیت.
?پێویستە ئاوی بەلوعە بكوڵێنرێت بۆ ماوەی 10 دەقە.
?جوان شتنەوەی سەوزە و میوە ئەتوانرێت 10 بۆ 15 دەقە بكرێتە ناو ئاو و خوێ.
مەترسیدارترین گرفتی پەتای سكچوون و ڕشانەوە لە مناڵاندا و بەتایبەت مناڵی تەمەنی خوار 5 ساڵ ((ووشكبوونەوەیە))
ئەو نیشانانەی وشكبوونەوە كە بۆ دایك و باوك گرنگە بیزانن:
1. سەرەتای نەخۆشیەكە ، مناڵەكە زیاتر لە جاران داوای ئاو ئەكات، زوو زوو تینوی ئەبێت.
2.كەمتر لە جاران میز ئەكات
3. ناو دەم و زمانی ووشك هەڵەگەڕێت
4.چاوی بە قوڵا ئەچێت,فرمێسكی نامێنێت.
5. ئەگەر ووشكبونەوە زیادی كرد مناڵەكە توانای شیر و ئاو خواردنەوە و نان خواردنی كەم ئەبێتەوە.
6.هەناسەی خێرا ئەبێت.
7. هۆشی تێكەچێت، زیاتر ئەخەوێت یان كەمتر بە ئاگایە وەك لە جاران.
چ كاتێك ئەبێت سەردانی پزیشك بكەیت؟
(هەندێك ئەپرسێت دوای چەن جار سكچوون یان ڕشانەوە ئەبێ بیبەمە لای پزیشك؟ لە ڕاستیا بە ژمارە نیە، ئەوەی زۆر گرنگە تەمەنی مناڵەكە و بوون و نەبوونی نیشانەكانی ووشكبوونەوەیە)
لەم كاتانە سەردانی پزیشك بكە:
1.سكچوون و ڕشانەوە لە مناڵی خوار تەمەن 6 مانگ.
2.ئەگەر مناڵەكە نەخۆشی درێژخایەنی هەیە ( وەك نەخۆشی شەكرە ، دڵ، گورچیلە)
3.بوونی ئەو نیشانانەی ووشكبونەوە كە لە سەرەوە باسمان كرد ( وەك: شت نەخوات، میز كەم بكات یان هەست كرد وەك پێشوو ووریا نیە).
4.بوونی خوێن لەناو پیسایی یان ڕشانەوەكەی
5.ئازاری توندی سك.
6.بوونی تای بەرز. (38 پلە و زیاتر بۆ تەمەنی خوار 3 مانگ، 39 پلە و زیاتر بۆ سەرو 3 مانگ)
7.ڕشانەوەی بەردەوام كە سوود لە خواردن و خواردنەوە وەرنەگرێت.
8.هەر سكچوونێك زیاتر لە 3 ڕۆژ یان ڕشانەوە زیاتر لە 2 ڕۆژی خایاند.
تكایە بە بێ ڕێنمایی پزیشك و پشكنینی پیسای شروبی التهابات وەك فلاجیل بەكار مەهێنە، زۆرینەی حاڵەتەكان لە ماوەی 5 بۆ 7 ڕۆژدا بەرەو باشی دەچن، تەنها پێویست بە زیادكردنی خواردنەوەی شلەمەنیەكان و بەردەوام بوون لە پێدانی ئەو شیرەی دەیخوات لەگەڵ ORS دەكات، هەروەها دووركەوتنەوە لە خواردنەوە گازیەكان و شەربەت.
دكتۆرە ڕۆژان نەبەز محمد
(دكتۆرا) بۆرد لە نەخۆشییەكانی منداڵان

 

هه‌واڵی گرنگ