به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی دهۆك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌سنوری پارێزگای دهۆك، 11 (یازده) كه‌س برینداربون كه برینی به‌شێكیان سه‌خته.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12 ی حوزه‌یرانی 2021 ئازاد ته‌ها وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی دهۆك له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ئه‌نجامی پێكدادانی دو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی (بیجۆ و هیوندای سۆناتا) له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی جه‌مبور بۆ دێرك، 11 (یازده) كه‌س برینداربون.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جگه له‌زیانه ماددییه‌كان، برینی به‌شێك له برینداره‌كان سه‌خته و سه‌رجه‌میان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك كراون.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی روداوه‌كانی هاتوچۆوه، ڕۆژانه چه‌ندان كه‌س ده‌بنه قوربانی،لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش، هۆكاری زۆربه‌ی روداوه‌كان بۆ خێرایی و خراپی شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.