ئەو کەسەى ساتى گیانلەدەستدانى جۆرج فلۆیدى تۆمارکرد گەورەترین خەڵات وەردەگرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو کەسەى ساتى گیانلەدەستدانى جۆرج فلۆیدى تۆمارکرد گەورەترین خەڵات وەردەگرێت

کچێکى تەمەن (18) ساڵى ئەمەریکى کە ساتى کوشتنى جۆرج فلۆیدى تۆمارکرد، یەکێک لە گرنگترین خەڵاتەکانى بوارى رۆژنامەوانى بردەوە.

لەمبارەیەوە بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، لیژنەى دەستنیشانکردنى خەڵاتى ساڵانەى پولیتزەرى رۆژنامەنوسى، خەڵاتى تایبەتى ئەمساڵ دەبەخشێتە دارنێلا فرەیزەرى تەمەن (18) ساڵ، ئەوەش بەهۆى بوێرى ئەو لە تۆمارکردنى ساتەوەختى توندوتیژى پۆلیسى ئەمەریکا لە دژى جۆرج فلۆیدى رەشپێشت کە بەو هۆیەوە گیانیلەدەستدا.

ئاماژە بەوەشكراوە كە بوێرى دارنێلا نمونەیەکە لە هاووڵاتى رۆژنامەوان، رۆڵێکى گەورەى هەبووە لە پیشاندانى تاوانەکە و بەدیهێنانى دادپەروەرى و گەیشتن بە راستییەکان.

بەهۆى بڵاوبونەوەى ئەو تۆمارەى دارنێلاوە تاوانەکە بەڕوى هەموو دونیادا ئاشکرابوو ئەوەش زۆرترین ناڕەزایەتى و خۆپیشاندانى لە ئەمەریکا و بەشێک لە وڵاتانى دونیاى لێکەوتەوە.

خەڵاتى پۆلیتزەر یەکێک لە گرینگترین خەڵاتەکانى بوارى رۆژنامەنوسییە لە ئەمەریکا و جیهاندا و ساڵانە دەدرێتە باشترین رۆژنامەنوسى جیهان.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لە (25)ى ئایارى ساڵى رابردودا، پۆلیسى ئەمەریکى بەشێوەیەکى توندوتیژانە جۆرج فلۆیدى کوشت لەو ساتەدا دارنێلا گرتەى ڤیدیۆى روداوەکە کردووە و توندوتیژییەکانى پۆلیسى ئەمەریکى پیشانى هەموو دونیادا.

 

هه‌واڵی گرنگ