لەبارەی نەناردنی بودجەی هه‌رێم لە بەغداوه‌ ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كرێته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی نەناردنی بودجەی هه‌رێم لە بەغداوه‌ ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كرێته‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ چه‌ند میدیایه‌ك بڵاویانكرایه‌وه‌، كه‌ بەرپرسانی بەغداد بە وەفدی هەرێمی کوردستانیان وتووە، نەك ناتوانین پارەتان بۆ بنێرین، بەڵکو بەپێی ڕێككەوتنەكەمان دەبێت ئێوە مانگانە 100 ملیار دیناریش بۆ بەغداد بنێرێت، له‌مباره‌یه‌وه‌ په‌رله‌مانتارێك روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.
بەپێی هه‌واڵی میدیاكان سەبارەت بە میكانیزیمی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی 2021ی عێراق و پشكی هەرێم لە یاساكەدا، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بە وەفدی حكومەتی هەرێمی ڕاگەیاندووە، عێراق بە "انفاقی فیعلی" مامەڵە دەكات، واتا بەپێی ئەو پارەیەی مانگانە دێتە بەردەستیان خەرجی دەكەن.
وەزیری دارایی عێراق، بەڕاشکاوی بە وەفدی هەرێمی وتووە: ئەگەر ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد جێبەجێ بكەین، نەك ناتوانین هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم بنێرین، بەڵكو دەبێت هەرێم مانگانە 100 ملیار دیناری داهاتەکانی بۆ بەغداد بگەڕێنێتەوە.
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌وه‌، شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند: ئەگەر ئەو دەنگۆیە ڕاستە بەغداد چۆن فشار ناكات بۆ داواكردنی ئەو پارەیە؟ ئەم قسەیە هیچ بنەمایەكی نییە، لەبەر ئەوە نا بڵێم كراوە یان نا، بەڵكو شتێك نییە وا بەئاسانی بێت، ئەگەر وایە بەغداد با فشار بكات و بڵێ با حسابات بكەین و پارەكەم دەوێ، بۆیە باوەڕناكەم دۆخەكە وابێت.
هەر دەربارەی ئەو پرسەش ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ده‌ڵێت: حكومەتی عێراق ناتوانێت داوای هیچ بڕە پارەیەك له‌ هه‌رێم بكات، چونكە ئەگەر مانگانە پارەی 250 هەزار بەرمیل نەوتیش ببڕێت، پشكی هەرێم كە 13%یە هێشتا 7%ی دەمێنێتەوە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتیشی: تائێستا شاندەكە بێدەنگە و، جگە لەوەی كه‌ دوایین جاریش جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم باسی لەوەكرد كە نزیكن لە ڕێككەوتن، هیچ زانیارییەكی نوێمان نییە لەسەر كۆبوونەوەكان.

 

هه‌واڵی گرنگ