"ئەنجومەنی نوێنەران وەك مردووی لێهاتووە"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"ئەنجومەنی نوێنەران وەك مردووی لێهاتووە"

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، موجامەلە و رێكەوتنی سیاسی بوونەتە هۆی ئەوەی پەرلەمان وەك مردووی لێبێت و ئەوەش كاریگەری نەرێنی لەسەر هاوڵاتیان دروستكردووە.

مونا غەرابی پەرلەمانتار لەسەر پشكی هاوپەیمانی فەتح لەلێدوانێكیدا رایگەیاندووە: لە وەرزی نوێی یاسادانان پەرلەمان تەنها یەك دانیشتنی بەپەلەی كردووە، تائێستاش نەیتوانیوە لێپرسینەوە لە هیچ وەزیرێك و بەرپرسێكی دەسەڵاتی جێبەجێكردن بكات، كە چەند مانگێكە رێوشوێنەكان تەواو بوون.

ئاماژەی بەوەش كردووە: زۆرینەی لایەنە سیاسیەكان پێشوەخت هەڵمەتی هەڵبژاردنیان دەستپێكردووە و موجامەلە و رێكەوتن لە ژوورە داخراوەكاندا لەسەر حسابی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل دەستی پێكردووە، پەرلەمان بووە بە دامەزراوەیەك كە تووشی شەلەل بووە و لەسەر جێگە وەك مردوو وایە، ئەوەش بەهۆی ئەو موجامەلانەوە.

ئەوەشی وتوە: ئەو بارودۆخە كاریگەری نەرینی لەسەر شەقام و هاوڵاتیان هەبووە ئەوەش سەرەڕای ئەو هەموو ئاڵنگاریانەی رووبەڕوویان بووەتەوە هەر لە تەندروستییەوە تا ئابوریی و ئەمنی و بەرزبوونەوەی نرخ لە بازاڕەكان و چەندین ئاڵنگاری تر.

 

 

هه‌واڵی گرنگ