به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆریه‌كی گاز له‌ چین ده‌ییان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆریه‌كی گاز له‌ چین ده‌ییان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆڕییه‌كی گواستنەوەی گازی سروشتی له‌ ویلایه‌تی خوبێی ناوەڕاستی چین، لانیكه‌م 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.
میدیاكانی چین بڵاویانكرده‌وه‌، بۆڕییه‌كی گواستنەوەی گاز له‌ ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ شاری شیه‌ن سه‌ربه‌ ویلایه‌تی خوبێی ته‌قیووه‌ته‌وه‌و، له‌ ئاكامدا لانیكه‌م 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و، 37ی دیکەیش به‌ سه‌ختی برینداربوون.
میدیاكان ئاشكرایانكردووه‌، تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان 144 كه‌سیان گه‌یاندۆ‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ كاری لێ كردوون و، 37 برینداریشیان له‌نێواندایه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ