ددان شووشتن لەهەندێك كات زیانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ددان شووشتن لەهەندێك كات زیانە

 

 

زۆرینە ڕۆژانە ددانەكانیان خاوێن دەكەنەوە، بەڵام چەند ڕێنماییەك هەیە كە نابێت پشتگوێ بخرێت بۆ ئەو كەسانەی‌ گرنگی بە ددانەكانیان دەدەن.

دكتۆرە (هانا كینسیلا) باس لەوە دەكات شۆردنی ددان ڕاستەوخۆ دوای خواردنی ژەمەكان زیان بە ددان دەگەیەنێت.

ئەم ئافرەتە پزیشكە باس لەوە دەكات كە زۆر كەس دوای خواردنی ژەمەكان ڕاستەوخۆ ددانیان دەشۆن بۆ ئەوەی‌ ئەو خۆراكەی‌ خواردویانە بە ددانیانەوە نەمێنێت، بەڵام ئەمە زیانی زیاترە لە سوودی، چونكە شۆردنی ددان لەم كاتەدا زیان بە مینای ددان دەگەیەنێت.

مینای ددان ئەو چینە ڕوپۆشەیە كە ددانی داپۆشیوەو هێڵی یەكەم و گرنگترینە بۆ پاراستنی ددان لە كلۆر بوون و باشتر وایە نیو كاتژمێر دوای خواردنی ژەمەكان ددان بە فڵچەو دەرمان بشۆردرێت بەتایبەت دوای خواردنی خۆراكی ترش كە مینای ددان خاودەكاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ