میکانیزمی نەهێشتنی لێبڕینی مووچە ئاشکرا دەکرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

میکانیزمی نەهێشتنی لێبڕینی مووچە ئاشکرا دەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ​تاکە رێگە بۆ ئەوەی حکومەت بتوانێت بەبێ لێبڕین موچە دابەشبکات، پێداچوونەوەیە بە گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکان و ئاشکراکردنی داهاتی مانگانەی دەروازە سنورییەکان و گەڕانەوەیانە بۆ خەزێنەی حکومەت.

لەمبارەیەوە ئەرشەد لۆلانی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان کە هاوکات ئەندامی فراکسیۆنی پارتیشە بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاندوە:"یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکان لە ماوەی رابردوودا نەگەڕانەوەی بەشێکی داهاتی دەروازە سنورییەکان بووە و هەندێک کەس دژی هەنگاوەکانی چاکسازین بە تایبەت رێکخستنەوە و گەڕانەوەی داهاتی خاڵە سنورییەکان."

ناوبرا ئاماژەی بەوەش كردووە: "لە بەرژەوەندی هەندێک کەس و لایەندایە بارودۆخەکە بەم شێوەیە بمێنێتەوە بۆ ئەوەی بەردەوامبن لە کاری قاچاغچێتی و بەڵگە هەیە کە تا ئێستاش سەد لە سەدی داهاتی سلێمانی ناگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت".    

وتویەتیشی: ئەوان سەردانی دەروازە سنورییەکانی هەرێمیان کردووە و تەواوی گرفتی دەروازە سنورییەکانیان پێشکەشی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران کردووە و هەماهەنگی بۆ رێکخستنەوەی داهاتەکان هەیە.

ئەوەشی خستۆتەروو: "لە ئێستادا حکومەتی هەرێم خاوەنی ئەو توانایە نییە مانگانە موچە بەبێ لێبڕین دابەشبکات و تاکە رێگەش بۆ ئەوەی حکومەت بتوانێت بەبێ لێبڕین موچە دابەشبکات، پێداچوونەوەیە بە گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکان و ئاشکراکردنی داهاتی مانگانەی دەروازە سنورییەکان و گەڕانەوەیانە بۆ خەزێنەی حکومەت".

ئەمە لەکاتێکدایە، دابەشکردنی موچەی مانگی رابردوو لە وادەی خۆی کە بڕیاربوو هەموو ٢٥ مانگێک دابەشبکرێت دواکەوت و لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتارانی پارتی یەکێتیان بە نەگەڕاندنەوەی داهاتی پارێزگای سلێمانیان بۆ خەزێنەوەی وەزارەتی دارایی تۆمەتبارکرد و لەبەرابەریشدا پەرلەمانتارانی یەکێتی پارتیان بە نەگەڕاندنەوەی داهاتی خاڵی سنوری ئیبرایم خەلیل تۆمەتبارکرد.

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم لە ماوەی دەستبەکاربوونیەوە تاوەکو ئێستا "چاکسازی" دروشمی بووە و کابینەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، کە دەیانەوێت چاکسازی بکەن و بارودۆخی هاوڵاتیان و کوردستان باشتر بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، هاوڵاتیان بەردەوام گلەییان لە بارودۆخ و ژیانیان و نەبوونی خزمەتگوزاری و هەلی کار هەیە، سەرەڕای ئەوەی موچەش بە لێبڕینەوە دابەشدەکرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ