دوابه‌ده‌وای ئه‌و هێرشه ئه‌لكترۆنیانه‌ی كه له‌لایه‌ن هاككه‌رانه‌وه، كرانه سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی سوپا و كۆمپانیای به‌رگری و فرۆكه‌ونی ئه‌مریكا، كۆمپانیای فه‌یسبوك شوێنی ئه‌و هاكه‌رانه ئاشكرا ده‌كات.
كۆمپانیای فه‌یسبوك رایگه‌یاند: دوای لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌سه‌ر شوێنی هاككه‌ره‌كان، بۆمان ده‌ركه‌وت كه هاككه‌ره ئێرانییه‌كان بوون، كه سیخوڕیی ئه‌لیكترۆنییان به‌سه‌ر ئه‌ندامانی سوپا و كۆمپانیاكانی به‌رگری و فرۆكه‌وانیی ئه‌مریكاوه كردووه.
فه‌یسبوك ده‌ڵێت: باره‌گای ئه‌و هاككه‌رانه له ئێرانه‌و، به‌وهۆیه‌شه‌وه 200 هه‌ژماری ئه‌و گروپانه‌ی داخستووه، كه دزه‌یان كردۆ‌ته ناو هه‌ژماره‌كانی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا و كۆمپانیاكانی به‌رگری و فڕۆكه‌وانیی ئه‌و وڵاته‌وه.
كۆمپانیاكه ئاشكرایكردووه، كه هاككه‌ره‌كان هه‌ژماره‌كانیان به‌جۆرێك داناوه، كه باوه‌ڕپێكراو بێت و وایان ده‌رخستووه، كه سه‌رباز یان فه‌رمانبه‌رای كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی و به‌رگرین.