ڕەهەندەكانی چەژن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕەهەندەكانی چەژن

بەداخەوە هەندێ‌ مەفهومی هەڵە لەبارەی شیعارو دروشمەكانی ئیسلام بڵاو بۆتەوە، وانیشان دراوە تەنها پەیوەستن بەدواڕۆژو پاداشی قیامەتی، هیچ پەیوەندیان بەدونیاو بەختەوەری و خۆشگوزەرانی ژیان و خەڵكەوە نیە؟ لەكاتێكدا ئیسلام و تەواوی دروشمەكان سەرەتا بۆ ڕێكخستن و تەنزیم كردنی ژیان هاتون، ئینجا دواڕۆژ، ئەوەی ژیانی دونیایی لەڕوی ئایدێولۆژی و فكری و كومەڵایەتی و سیاسی ڕێك بەسیستەمی ئیسلامی نەبێ‌ ئەوە قیامەتیشی ڕێك نابێ‌، دروشمی چەژنیش یەك لەم دورشمانەیە بەهەڵە مانا كراوە، لەكاتێكدا دەیان ڕەهەندی جیاوازی هەیە، ڕنگ دەداتەوە لەژیانی ڕۆژانەی خەڵك::

1- ڕەهەندی ئیمانی: ئیمان ویژدانێكی قوڵە لەناخەوە هەڵدەقوڵی زۆر پەیوەندی بەزاراەوەو چەمكەوە نیە، هیچ مرۆڤێك ناتوانی لەسەر زەوی بژی بەبی ئیمان، ئەوەی كەئیمانی بەهیچ نیە، هەر ئیمانە بەڵام بەهیچ، چەژن گەورەترین میهرەچانی ئیمانیە، لەژیاندا هەستی پی دەكەی.

2- ڕەهەندی سایكۆلۆژی و دەرونی: بەشێكی گەورە لەپێك هاتەی مرۆڤەكان دەرونە، پیویستی بە ئاسودەیی و خەندەو خۆشی و ئارامی هەیە، چەژن پڕە لەئارامگای سایكۆلۆژی.

3- ڕەهەندی كۆمەلایەتی:؛ كۆمەڵگا بەبێ‌ پەیوەندی كۆمەڵایەتی دونیایی لێ‌ دەبێتە بەندینخانەیەكی گەورە، لەبیرتانە سەرەتای هاتنی كۆرۆنا تەنها پەیوەندی كۆمەڵایەتی پچرا ژیان بەتەواوی تاڵ بو، دەی چەژن گەورەترین دەرفەتی بەهێزكردنی بنەمای كۆمەڵایەتیەكانە.

4- ڕەهەندی فكری :؛ دونیا لەكێژاوی فكری لادەرو بی بنەما دەژی، بیری مرۆڤایەتی زۆر سەرقاڵ كراوە، فكرەكان ماندون، بۆیە تریاك و حەشیشەو خواردنەوەی كحولی تەشەنەی كردوە تا فكر لەكار بخەن، چەژن دەریایەكی ئارامی فكریە.

5- ڕەهەندی مێژویی:؛ مرۆڤ حەز دەكات خۆی لەگەڵ مرۆڤایەتی گرێ‌ بدات، بزانی میللەتانی تر چۆن ژیاون، میژو چۆن هاتوە، چەژن بەلای كەم میژوكەت بۆ دەبەستێتەوە بەچەندان میللەت.

6- ڕەهەندی ئابوری و بازرگانی: هەر چەژنێك دێت تەواوی بازارو ئابوری وڵات بەگشتی دەبوژیتەوە. بەهەمو جۆرەكانیەوە. هەروەها هەژارو نەداریش وەك دەوڵەمەندی لێ‌ دێت.

7- ڕەهەندی ژینگەیی: بەسروشت ماڵ و شت و مەك و كەل و پەل و هەمو ژیان پێویستی بەتازەكردنەوەو نوی بونەوە هەیە، كەچەژن دێت تاك و خێزان و كۆمەڵگا و ماڵ و كەل و پەلیش پاك دەكرێتەوە، چگە لەبۆنی خۆش و جلی جوان و ڕازاندنەوە.

8- ڕەهەندی هونەری : فیترەتی مرۆڤەكان حەز بەهونەر و ئازواز دەكەن لەچەژندا دەنگ و ئاوازی الله اكبر تادەگاتە دەڕبرینی هونەری جوان سەدای هەیە.

9- ڕەهەندی سیاسی: سیاسەت واتە هونەری بەڕێوەبردن، یان جوان ئیدارەدانی كاروباری ژیان، چەژن جوانترین فیرگەیە بۆ هونەری سیاسی.

10- ڕەهەندی تەندروستی: هەمو پزیشكەكان دەلێن تەندروستی فرە ڕەهەندە، دەست پێ‌ دەكات لەخاوینی و خۆ شوردن و ئارامی مێشك و دەرون و دەڕبرینی خۆشی و تێگەڵ بون و پەیوەندی كۆمەڵایەتی و ڕێزو خواردن و خواردنەوەی تەندروست و پاك و حەلال.

ئەمانەش هەموی لەچەژنە.

بۆیە ناكرێ‌ ئەم دروشمە گەورە ئاوا بەسادیی تەماشا بكرێت، پێت وابی ئەمە تەنها پاداشتێكی دواڕۆژەو بەس نەخیر ئەمە دونیایە ئینجا دواڕۆژ.

 

 

هه‌واڵی گرنگ