زۆرینه‌ی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ یەک لێکچوونیان هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زۆرینه‌ی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ یەک لێکچوونیان هەیە

شارەزایانی بواری ڤایرۆسەکان لە ئەمەریکا هۆکاری توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی ڤاکسین ئاشکراکرد و ڕایانگەیاند، لە 99%ی حاڵەتە نوێیەکانی توشبوون و مردن لەو کەسانەدایە کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە. 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (Cnet)ی ئەمریکی بەرپرسانی تەندروستیی گشتی ئەمەریکا ئەوەیان ڕاگەیاندووە، "ڕێژەی مردن و توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا جارێکی تر ڕووی لە هەڵکشان کردووە ئەوەش دوای سەرهەڵدانی جۆڕە گۆڕاوەکەی کەناسراوە بە (دەلتا)".

باس له‌وه‌ش كراوه‌، "داتاکان ئەوەیان دەرخستووە، ئەوانەی بە ڤایرۆسەکە لەم دوایەدا گیانیان لەدەستداوە لە 99%یان نەکوتراون بە ڤاکسینەکانی دژ بە نەخۆشییەکە".

ڕۆشیل والینسکی، بەڕێوەبەری ناوەندەکانی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گۆازراوەکان ئەمەریکا دەڵێت، "زیاتر لە 97%ی ئەو حاڵەتانەی کە لەئێستادا داخڵی نەخۆشخانەکان دەکرێن ئەو کەسانەن کە ڤاکسینەکانیان وەرنەگرتووە، ڕوونە ئەم شەپۆلەی ئێستا تەنها دوچاری کەسانی نەکوتراو دەبێتەوە".

ئاشكراشی كردوه‌، "کۆبوونەوەکان و بۆنەکانی ئەمەریکا لە سەرەتای ئەم مانگەدا هۆکاری سەرەکی بووە لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشییەکە، زۆربەی بەشداربووانی ئەو بۆنانە دەستبەرداری بەستنی دەمامەک و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بوون، بە جۆرێک تەنها لە 4ی ئەم مانگەدا زیاتر لە 256 حاڵەت تۆمارکرا کە سێیەکی حاڵەتەکان لەو کەسانە بوون کە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان وەرگرتووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "ڤاکسینەکان بە شێوەیەکی بنجبڕ لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نامانپارێزێت، بەڵکۆ کاریگەری بەرچاوی دەبێت لە کەمکردنەوەی لێکەوتەکان و توشبوون بە نیشانە سەختەکانی ڤایرۆسەکە، بۆیە ئەو کەسانەی کە ڤاکسینەکان وەردەگرن دەبێت بەردەوام بن لە بەستنی دەمامک لە شوێنە جەنجاڵەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشییەکە پەیڕەوبکەن".

شارەزایانی پزیشکی ئەوەشیان ڕوونکردووەتەوە، "بڵاوبوونەوەی پەتاکە لەنێوان کەسانی کوتراوەدا زۆر کەمە و لە کاتی توشبوونیانیش پێویست بەوە ناکات داخڵی نەخۆشخانەکان بکرێن و زۆرجار پەتاکە بەسوکی لەسەر تەندروستیان دەردەکەوێت، بۆیە لە 97%ی ئەو کەسانەی کە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان دەکرێن لەو کەسانەن کە ڤاکسینەکانیان وەرنەگرتووە".

میشیل نوسنزویگ، پسپۆری سیستمی بەرگریی لەزانکۆی "ڕۆکڵڤەر"ی ئەمەریکی لەوباریەوە دەڵێت، "ئەمەریکا لەئێستادا کۆشش دەکات بۆئەوەی بتوانێت لە 60%ی هاوڵاتییەکانی بە ڤاکسینەکان بکوترێت بۆ ئەوەی کۆتایی بەم قەیرانە نەگریسە بهێنێت، بەڵام هۆکارێکی دیکە ڕێگرە لە گەیشتن بەو ئامانجە کە ئەوەش دژایەتی کردنی ڤاکسینەکانە".

دەشڵیت، "ڕۆشنبیری دژایەتیکردنی ڤاکسینەکان سەرەتا لە ئەمەریکاوە سەریهەڵداوە و دواتر تەشەنەی کرد بۆ ئەوروپا و دواتر وڵاتانی دیکەی جیهانی گرتەوە، ئەوەش وایکردووە کێشەی گەورە بۆ حکومەتەکانی دونیا دروست بکات، هەندێک هێزی سیاسی سەرەکی لە ئەمەریکا لە سەرەتاوە زانیاریی چەواشەکاریان لەباری مەترسی ڤاکسینەکانەوە بڵاوکردوەوە ئەوەیان بە خەڵک ڕاگەیاند کە ڤاکسینەکان لە داهاتوودا لێکەوتەی خراپی لێدەکەوێتەوە و دەبێتە هۆکاری توشبوون بە نەخۆشییەکی کوشندە، کە ئەوەش وایکرد بەشێکی زۆری دانیشتوانیی جیهان دژایەتی ڤاکسینەکان بکەن لەسەربنەمای ئەو زانیارییە ناڕاستە".

 

 

هه‌واڵی گرنگ