وەزیری رۆشنبیری عێراق وەرگرتنەوەی زیاتر لە 17 هەزار پارچەی شوێنەواری لە ئەمه‌ریکا و چەند وڵاتێکی دیکە راگەیاند، كه شوێنه‌واری گه‌لگامێش یه‌كێك له‌و پارچانه‌ی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه و مێژووه‌كه‌ی بۆ 3 هه‌زار 500 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لەمبارەیەوە حەسەن نازم، وەزیری رۆشنبیری عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 17 هەزار پارچەی شوێنەواری لە ئەمه‌ریکا و چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی و بیانی وەرگیراونەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ بگەڕێنرێنەوە عێراق.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، عێراق پارچه شوێنه‌وارییه‌كانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، تابلۆی گه‌لگامێش كه به خه‌تی بزماری له‌سه‌ری نووسراوه، یه‌كێكه له‌و پارچانه‌ی بڕیاره ئه‌مڕۆ بگه‌ڕێندرێنه‌وه، كه ته‌مه‌نی 3 هه‌زار و 500 ساڵه، ئه‌م شوێنه‌واره عێراق خاوه‌ندارییه‌تی رۆشنبیری ده‌كات، به رێگه‌ی فێڵ و دزییه‌وه گه‌یه‌نراوه‌ته‌وه بازاڕی هونه‌ری ئه‌مه‌ریكا و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
هاوكات تابلۆ شوێنه‌وارییه له قوڕ درووست كراوه و به خه‌تی بزماری له‌سه‌ری نووسراوه و به‌شێكه له داستانی "گه‌لگامێش"، كه به یه‌كێك له كاره ئه‌ده‌بییه‌كانی مرۆڤایه‌تی ناسراوه.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژەی بەوەشكردووە: له ته‌ممووزی 2017 دادگای ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی كردووه، كه كۆمپانیای "هۆبی لۆبی" هه‌زاران پارچه شوێنه‌واری دێرین بۆ عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه.
لای خۆشیەوە ئاژانسی هه‌واڵی عێراق "واع" له زاری "حه‌سه‌ن نازم، وه‌زیری رۆشنبیری عێراق بڵاویكرده‌وه، كه شانده‌كه‌ی عێراق له ئه‌مه‌ریكا 17 هه‌زار پارچه شوێنه‌واری عێراقی له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ئەمەش لەكاتێكدایە هه‌زاران شوێنه‌وار دوای ئازادكردنی عێراق له ساڵی 2003ـه‌وه دزران و به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه به قاجاغ بران، چه‌ند ساڵێكیشه عێراق هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانه‌وه ئه‌و شوێنه‌واره دزراوانه‌یه‌تی بۆ وڵات بیانگه‌ڕێنێته‌وه.