حکومەت و پەرلەمان پێم ناڵێن کارتان چییە؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حکومەت و پەرلەمان پێم ناڵێن کارتان چییە؟

ڕاستەوخۆ دەچمە ناو بابەتەکە. ئایا پرۆسەی چاکسازی بۆ سەلامەتی و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان ئەوەندە سەخت و دژوارە حکومەت هەڵناسێت بە جێ بەجێ کردنی؟ ئایا حکومەت ناتوانێت هاوشێوەی ئێستا ئۆپەراسیۆنی بگیر بگیر دەستپێبکات بۆ قەدەغەکردنی جامی ڕەش و سەیارەی بێ ڕەقەم و چەکی بێ مۆڵەت؟ ئایا شەخص لە حکومەت زیاتر دەستی دەڕوات؟ بێگومان (بەخێر)، دوای ئەو هەموو بڕیارانەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ قەدەغەکردنی جامی ڕەش و دەمانچەی بێ مۆڵەت ئەو هەموو بڕیارانەی حکومەت دەری کرد، تا دەهات ئەو سەرپێچیانە زیادیان دەکرد، بەڵام لە دوای ڕووداوەکانی ٨ی تەمموزەوە کۆمەڵێک بڕیار دەرچوون کە دەبوایە حکومەت خۆی لایەنی بڕیارو جێبەجێ کردن بووایە، بەڵام وەک دەبینین نەک حکومەت یان حزب، بەڵکو تەنها کەسێکە بڕیاردەرو لایەنی جێبەجێکار کەسێکی ترە!! ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە لایەنی جێبەجێکار حکومەتە نەک ئەو کەسەو حزبەکەی، لەوانەیە کەسانێک هەبن لەوانەی بڕیارەکە جێ بەجێ دەکەن وەک ئەوەی بەزۆر پێی ئەنجام بدەن، چونکە بڕیارەکە هی حکومەت نیە، یان حزبەکەی خۆی ڕای نەسپاردووە. ئەمەش ڕۆڵی حکومەت لەبەرامبەر خزمەتی ڕاستەقینەی خەڵک دەخاتە ژێر دەیان پرسیاری ترەوە کە بۆ تاکە کەسێک دەسەڵاتی لەسەروو حکومەتەوەیە، کە ئەم پرسیارە سوواوانە هەمیشە بێ وەڵام دەمننەوە. بێگومان ئەم جۆرە بڕیارو دەسەڵاتە بۆ زۆنێکە، هەروەکو چۆن زۆنەکەی تریش هەمان تاس و حەمامە. دەکرێت حزب ڕۆڵی هەبێت لە بەرەوپێشبردنی کۆی کایەکانی دەسەڵات بەوەی کەسی گەندەڵ نەخاتە ناو دامودەزگاکانی حکومەتەوە، دەکرێت پرۆژەو چاکسازی پێشکەش بە حکومەت و پەرلەمان و لایەنی پەیوەندی دار بکات، دەکرێت خەڵک خۆی پرۆژەی هەبێت و خۆی چاکسازی بکات، بەڵام ناکرێت کەسێک بەناوی چاکسازییەوە بڕیادەربکات لەبەر بەرژەوەندی خۆی و ململانێی ناوخۆی حزبەکەی بەڵام حکومەت بۆی جێ بەجێ بکات، کەواتە حکومەت و پەرلەمان کارتان چیە؟ ئێوەش بۆ ناڕۆنەوە بۆ ماڵەوە!.

 

هه‌واڵی گرنگ