ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان فه‌توایه‌ك له باره‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین ده‌ردەکات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له ڕووی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه هیچ گرفتێكی نیه.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 28 ی ته‌موزی 2021 ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ڤاكسین فه‌توایه‌ك ده‌رده‌كات ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بەو پێیەی ناوەندە زانستی و پزیشکییەکان و رێکخراوی تەندروستی جیهانی جەخت لە پێویستی وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین دەکەنەوە لە پێناو سەلامەتی گیانی مرۆڤ کەمکردنەوەی ئەم نەخۆشیە، ئەوە بۆ رای گشتی رادەگەیەنین، کە وەرگرتنی ئەو ژەمە ڤاکسینە لەرووی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامەوە هیچ گرفتێکی نییە.
ئه‌نجومه‌نی فه‌توا ی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، یەکێك لە مەبەستەکانی شەریعەت پارێزگاری کردنە لە گیان و سەلامەتی مرۆڤ، بەکارهێنانی چارەسەری پزیشکیش بەپێی رێنمایی بواری تەندروستی و خۆپاراستنیش لەو چوارچێوە شەرعییەدایە، خوای گەورە هەمووان بپارێزێت لە هەموو نەخۆشی و نەخۆشییەک.
له‌ئێستادا به‌هۆی به‌ربڵاوی شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنا ناوه‌نده زانستیه ته‌ندروستیه‌كان له پاڵ خۆپارێزیدا داوا ده‌كه‌ن هاووڵاتیان ڕوو له وه‌رگرتنی ڤاكسین بكه‌ن وه‌ك ڕێگه چاره‌یه‌ك بۆ كۆتایهاتن به‌و ڤایرۆسه.