به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، گرووپە چەکدارییەکان لە بەغدا، بە مووشەک هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا، له‌مباره‌یه‌وه میدیا عێراقییه‌كان زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كه‌ن.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانكرده‌وه، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-7-2021، گرووپه چەکدارەکان دوو مووشەکیان ئاراسته‌ی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کردووه.
میدیاییەکان ئاماژه‌ییان به‌وه‌شكردووه، سیستەمی بەرگریی دژەمووشەکیی C-RAM لە تێکشکاندنی مووشەکەکان شکستی هێناوە.
شایه‌نی باسه، ئه‌مه یەکەم هێرشە بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا، دوای رێککەوتنی مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.