له پارێزگای ئه‌نبار كه‌سێك ده‌ستگیركراوه، كه پاره‌ی له‌هاوڵاتیان وه‌رگرتووه به‌ناوی دامه‌زراندنه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق هۆشداری ده‌ده‌نه هاوڵاتیان، كه خۆیان به‌دوربگرن له كه‌سانی فێڵبازو له‌خۆیانه‌وه پاره به هیچ كه‌سێك نه‌ده‌ن.
میدیا عێراقییه‌كان ئاماژەیان بە ڕاگەیەندراوێکی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی کردووەو كه تیایدا هاتووه، له پارێزگای ئه‌نبار دوای به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی یاسایی و به پشت به‌ستن به زانیاری وردی هه‌واڵگری، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه، كه بڕی 20 هه‌زار دۆلاری له هه‌ر هاوڵاتیه‌ك وه‌رگرتووه‌و، به‌ڵێنی نادروستی پێداون كه دایانبمه‌زرێنێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی ئه‌وه‌ش خراوه‌تەڕوو، وته‌كانی تۆمه‌تباره‌كه تۆماركراوه‌و، ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كراوه، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری.
میدیاكان لە زاری ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق هۆشداری ده‌ده‌نه هاوڵاتیان، كه خۆیان به‌دوربگرن له كه‌سانی فێڵباز و داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، له‌كاتی بوونی هه‌ر روداوێكدا په‌یوه‌ندی به ژماره 131ه‌وه بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی هێزه ئه‌منییه‌كان.