تووش بووانی كۆڕۆنا ئەم هەڵە زانستیانە مەكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تووش بووانی كۆڕۆنا ئەم هەڵە زانستیانە مەكەن

 

 

ئەو هەڵە زانستیانەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆناو نەخۆشی (كۆڤید – 19) دەیكەن لەوانەی كە نەخۆشییەكەیان بە سووكی گرتووە.

بۆ ئەم نەخۆشە بەڕێزانەی كە نەخۆشیەكەیان بە تووندی نەگرتووە، تكایە ئەم هەڵە زانستیانە مەكەن:

1. پشكنینی خوێنی تاقیگەیی وەك ئەوەی لە زمانە عامییەكە بە هەڵە پێی دەڵێن ڕێژەی هەوكردن و ڕێژەی مەیینی خوێن، هیچ پشكنینێك پێویست ناكات بكرێت ئەگەر نەخۆشییەكەت بە سووكی گرتبێت مەگەر پزیشكی پسپۆڕی تایبەت بۆ هۆكارێكی دیاریكراو داوای بكات.

2. پشكنینی تیشكی ئێكس (ئەشیعە) و سی تی سكان (میفراز)، هیچ كاتێك پێویست ناكات ئەگەر نەخۆشییەكەت بە سووكی گرتبێت.

3. دەرزی خوێن شل كردنەوە یان دەرزی ژێر پێست یان حەبی خوێن شل كردنەوە، هیچ كاتێك پێویست ناكات ئەگەر نەخۆشییەكەت بە سووكی گرتبێت.

4. دەرمانی دژە بەكتریا (ئەنتیبایۆتیك) جا حەب بێت یان دەرزی، تكایە تكایە هیچ كاتێك پێویست ناكات وەریبگریت.

5. دووبارە كردنەوەی پشكنینی (RT-PCR) یان ئەوەی پێی دەووترێت فەحسی لووت و قورگ یان مەسحە، پێویست ناكات بیكەیت تەنها لەو كاتانە نەبێت كە پزیشكی پسپۆڕ داوای بكات یان بۆ مەبەستێكی دیارییكراو.

(د. زانا دزەیی – پسپۆڕی هەناو)

 

هه‌واڵی گرنگ