لەسەر دیارنەمانی ژماره‌یه‌ك گەریلا هەپەگە داوای روونكردنه‌وه‌ له‌ پارتی ده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر دیارنەمانی ژماره‌یه‌ك گەریلا هەپەگە داوای روونكردنه‌وه‌ له‌ پارتی ده‌كات

به‌هۆی دیارنه‌مانی پۆلێك له‌ گه‌ریلاكانیان لە ناوچەی خەلیفان، له‌ په‌یامێكدا ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە داوای روونكردنه‌وه‌ له‌ پارتی ده‌كات.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە بڵاویكرده‌وه‌، پێشتر بۆ ڕای گشتی و گەلەكەمان ڕامانگەیاندبوو، كە لە ڕۆژی 26ی تەمووزەوە پێوەندیمان لەگەڵ پۆلێك لە هەڤاڵانمان لە گوندی بێخمەی سەر بە دەڤەری خەلیفان لە باشووری كوردستان پچراوە، بەو بۆنەشەوە چاوەڕوانی وه‌ڵامی پارتی ده‌كه‌ین لەوبارەیەوە.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هەپەگە ئاشكرای كردووە، كە ئەو پۆلە گەریلایە لە سێ گەریلا بە ناوەكانی "فەرماندە سەروەر سەرحەد، فەرماندەی ئەیالەتی خواكورك، وەرگەش چراڤ و دژوار بەرخۆدان" پێكدەهاتن، كە فەرماندە سەروەر یەك لە فەرماندە بە ئەزموونەكان بووە لە بەرخۆدانییەكانی باكووری كوردستانداو، بڕیار بوو بۆ بەجێهێنانی ئەركێك لە خەلیفانەوە بڕۆنە هەرێمی بادینان، كە لە ئەنجامی هێرشێكدا لە گوندی بێخمەی خەلیفان لە لایەن هێزەكانی پارتیەوە، پێوەندیمان بەو سێ هەڤاڵەمانەوە نەماوە.
لە كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا، هەپەگە ئاماژەی بەوە كردووە، كە لەسەر چارەنووسی ئەو گەریلایانە تاكو ئێستا لە لایەن پارتییەوە هیچ زانیارییەك ڕانەگەیندراوەو، ئەوان چاوەڕێی وڵامی فەرمیین لەلایەن ئەو حزبەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ