چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان، سێ شاری گهورهی ئەفغانستیان گەمارۆ داوهو، رهنگه له چهند رۆژی داهاتوو بتوانن شارهكان بهتهواوی كۆنتڕۆڵ بكهن، لهمبارهیهشهوه پەرلەمانتارێک مەترسی خۆی لە ئاوارەبوونی هەزاران کەس پیشان دەدات.
تۆڕی هەواڵی BBC بڵاویکردەوە، چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان لە پێشڕەویەکانیان بەردەوامن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سێ شاری گەورە لە باشووری رۆژئاوای ئەفغانستان و، چەکدارانی تاڵیبان بەشیک لە ناوچەی سەر بە شارەکانی " هەرات و لەشکەرگەهـ و قەندەهار"یان کۆنتڕۆڵکردووەو، بەردەوام پێشڕەوی دهكهن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ئەو شارانە لە دەستی هێزەکانی حکومەتی کابول.
لهلایهن خۆشییهوه، گول ئەحمەد کامین، پەرلەمانتاری شاری قەندەهار مەترسی خۆی پیشانداوە لە ئەگەری کەوتنی شارەکەو، ئاوارەبوونی هەزاران کەس و رودانی کارەساتی مرۆیی.
ئهو پهرلهمانتاره، دهڵێت: شاری قەندەهار گرنگییەکی ستراتیژی هەیەو، ئەگەر بکەوێت پێنج بۆ حەوت ناوچەی دیکەش دەکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی تاڵیبان.
شایهنی باسه، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان، چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان نزیکەی نیوەی خاکی ئەو وڵاتەیان کۆنتڕۆڵکردهو، لەچەندین ناوچەش شەڕ و روبەڕوبونەوەی بەهێز لە نێوان چەکدارانی تاڵیبان و سەربازانی حکومەت بەردەوامە.