به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور رایگەیاند، لەسەر سکاڵای زۆری هاوڵاتیان و بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ماتۆڕسکیلەوە، بڕیاریاندا بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕانەی لەجۆری (بەطح و ترێل) و مۆڵەتی ٤٨ کاتژمێر بە خاوەنانی ئەو جۆرە ماتۆڕانە دەدرێن.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لەراگەیەندراوێکدا ئاشكرای كردووە: بەهۆی خراپ به‌كار هێنانی ماتۆڕسكیله‌وه، سكاڵایه‌كی زۆری هاوڵاتیانیان پێگه‌شتووه، کە دیارده‌ی به‌كارهێنانی ماتۆڕسكیلی جۆرەکانی (به‌طح و ترێل) به‌شێوه‌یه‌كی ناشارستانی و بێزاركه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ندێك گه‌نجه‌وه به‌كارده‌هێنرێن و به‌شێوه‌ی تیم و گروپ له‌سه‌یرانگا و شوێنه گه‌شتیاریه‌كان و كۆلانه‌كاندا تێده‌پرن و ده‌نگێكی بێزاركه‌ری هه‌یه و بوه‌ته هۆی یٔه‌وه‌ی سكاڵایه‌كی زۆری هاوڵاتیانیان پێبگات.
ئاماژە بەوەشكراوە کە دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ داده‌وه‌ردا بڕیاریاندا بەده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئەو ماتۆڕانه و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌ڕوی یاسا بكرێنه‌وه. ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویستە ئەو کەسانەی کە ئەو جۆرە ماتۆڕانەیان هەیە، لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا ئەو ماتۆرانە نەهێڵن و بەکاری نەهێنن.
ئەوەش هاتووە کە لەدوای تێپەڕبوونی ئەو ٤٨ کاتژمێرەی دیاریکراوە، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوپۆشی له كه‌س ناكرێت و ده‌ست به‌سه‌رماتۆڕه‌كاندا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێتە‌وه.
بڕیاره‌كه تەنها ئەوانە ناگرێته‌وه كه ماتۆڕه‌كانیان له‌ناو شه‌قامه‌كاندا پێبگیرێت، بەڵکو هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و زانیاری‌یان له‌سه‌ر كۆده‌كه‌نه‌وه و ڕووبه‌ڕوی یاسایان ده‌كه‌نەوە كه به‌جۆرێك ماتۆره‌كانیان له‌ماڵه‌وه هه‌ڵگرتبێت یان شاردبێتیانه‌وه.