دەریاچەكانی ئەم وڵاتە دەبنە پەمبەیی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەریاچەكانی ئەم وڵاتە دەبنە پەمبەیی

 

 

دوو دەریاچە لە ناوچەیەكی دووری كەنار دەریا لە پاتگوانا لە ئەرجەنتین ڕەنگیان بۆ پەمەیی گۆڕاوە، تائیستا هۆكاریان ئاشكرانەبووە، زاناكانی ئەرجەنتین مەترسیان هەیە زیان بەخشبێت و پیسبوونەكەی بەهۆی پیشەسازیەوە بێت.

دەریاچەكان لە نزیك ناوچەی پیشەسازین لە دەورووبەری تریلۆ لە ئەرجەنتین، لە ناوچەیەكی گردو دۆڵ و خاكێكە لـماوی هاوشێوی بیابان، لە پەیجی تۆڕی كۆمەڵایەتی شارەوانیەكەی بڵاوكرایەوە، دوای چاودێری بەم دوایانە بەرپرسانی شارەوانی شارۆچكەی تریلیۆ تەنكەرێكیان بەدی كرد پاشماوی شل دەكاتە كۆماوەكانەوە.

بەڕێوبەرانی ناوچەكە ڕوانگەی جیاوازیان بۆ میدیای ناوخۆ باسكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا دەربارەی گۆڕانی لەناكاوی ڕەنگی دەریاچەكان و ئەگەری زیان لێكەوتنەوە، ژینگەپارێزان نیگەرانی زۆریان دەربڕی.

چاڵاكوانی شارەكە بابلۆ لادا ئەندامی تۆڕی ژینگەی نیشتمانی ئەرجەنتین (RENACE) (ڕێنەس) لە چاوپیكەوتنێكدا بەڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، لەوانەیە ئەو ڕەنگە پەمەییە دەرئەنجامی بەكارهێنانی ڕەنگێك بێت بەكاربێت بۆ پێدانی ڕەنگی پەمەیی بە جۆرێك (شرمپی) دەریا لە حەوزا بەخێو دەكرێن.

لادا ووتیشی: ئەو ڕەنگە پەمەییە دەردەخات چارەسەرو لەناوبردنی پاشماوەی پیشەسازیەكان بۆتە گرفتێكی گەورە.

بەرپرسانی ژینگەی خۆجێیی و هەرێمەكە لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە بۆ زانینی هۆكارو ئەگەری زیان كەوتن لە دەریاچەكان، بەڵام تائێستا هیچ بەڵگەیەكیان دەست نەكەوتووە.

 

هه‌واڵی گرنگ