كۆمسیۆنی عێراق مەرج بۆ ئەو كارمەندانە دادەنێت كە دەیانەوێت بەشداری هەڵبژاردن بكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمسیۆنی عێراق مەرج بۆ ئەو كارمەندانە دادەنێت كە دەیانەوێت بەشداری هەڵبژاردن بكەن

كوردیو
 
ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردەی پێشوەختەی عێراق بەردەوامە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش 19 مەرج بۆ ئەو كارمەندانە دادەنێت كە بریارە بەشداری هەڵبژارن بكەن.
 
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاندووە،" ئەو کەسەی لە کۆمیسیۆن کاردەکات دەبێت هەڵگری چەندین خەسڵەتی تایبەتی بێت تاوەکو پرۆسەی هەڵبژاردن بە رێکوپێکی بەڕێوەبچێت". 
 
19 مەرج لەلایەن كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە  بۆ ئەو کارمەندانەی کە بڕیارە بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن :
 
یەکەم: پابەندبوون بە هەموو یاساکانی هەڵبژاردنەکانی عێراق و بنەما و سیستەم و رێکارەکانی کۆمیسیۆن و جێبەجێکردنیان بە شێوەیەکی بێلایەنی و دادپەروەرانە.
 
دووەم: دەبێت کارەکان بەشێوەی دروست جێبەجێبکات و ئەوپەڕی پابەندی هەبێت بە مامەڵەی پیشەییانە.
 
سێیەم: نابێت هیچ کارێک بکات کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابڕووی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان یان پرۆسەی هەڵبژاردن هەبێت.
 
چوارەم: ئەرک و کارەکانی بە ئەمانەتەوە بکات بێ جیاکاری لەسەر بنەمای رەگەز، نەتەوە، ئایین، رەنگ، بیروباوەڕی سیاسی یان هەر پێوەرێکی دیکە.
 
پێنجەم: مامەڵەکردن لەگەڵ دەنگدەر و بریکاری قەوارە سیاسییەکان، چاودێران و بەربژێرەکان، راگەیاندن، بەشداربووانی دیکە لە پرۆسەی هەڵبژاردن بە رێزگرتن و بێلایەن و پیشەییانە. 
 
شەشەم: پاراستنی زانیاری و بەڵگەنامەکان کە بەهۆی پیشەکەییەوە ئاگاداریانە.
 
حەوتەم: نابێت سەر بە هیچ قەوارە یان رێکخستنێکی سیاسی بێت.
 
هەشتەم: نابێت سەر بە هیچ هێزێکی ئەمنی و سەربازیی بێت.
 
نۆیەم: نابێت رێکارەکانی لێپرسینەوە و دادپەروەریی بیگیرێتەوە.
 
دەیەم: نابێت نزیک بێت لە بەربژێر ( باوک، دایک، خوشک، هاوژین، کوڕ، مام و  خاڵ).
 
یازدەیەم: دەبێت داتاکانی بە بایۆمەتری تۆمارکردبێت، ئەوەش لەکاتی کردنەوەی سەنتەرەکانی تۆماری بایۆمەتری.
 
دوازدەیەم: دەبێت سەردانی سەنتەرەکانی تۆماری کردبێت و کارتی بایۆمەتریی دەنگدانی وەرگرتبێت.
 
سێزدەیەم: نابێت هیچ کار یان چالاکییەک بکات کە ئاماژەبێت بۆ پشتیوانیکردنی پارتێک یان لایەنگیری بێت بۆ لایەنێکی دیاریکراو یان دژایەتی لایەنێکی دیاریکراو. 
 
چواردەیەم: دوورکەوتنەوە لە لێدوانەکان یان بۆچووندان لەسەر بابەتێک بە ئاشکرا کە رەنگە ببێتە پرسێکی سیاسی لە هەڵبژاردن.
 
پازدەیەم: ئاشکراکردنی هەر پەیوەندەییەک کە دەبێتە هۆی دژبوون یان دەرکەوتنی دژبوونی بەرژەوەندییەکان.
 
شازدەیەم: رەتکردنەوەی هەر دیاری یان خزمەتگوزارییەک لە هیچ کەس یان قەوارەیەک کە کاریگەریی لەسەر رەوتی هەڵبژاردن هەبێت.
 
حەڤدەیەم: رەتکردنەوەی هەر کاریگەرییەکی نەشیاو و رەتکردنەوەی قبووڵکردنی رێنوێنییەکان تایبەت بە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی لەلایەن هەر کەسێکەوە بێت تەنیا لە بەرپرسی فەرمییەوەی نەبێت.
 
هەژدەیەم: نووسینی راپۆرت سەبارەت بە هەر هەوڵێک کە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر بێگەردی و شەفافییەتی پرۆسەی هەڵبژاردن.
 
نۆزدەیەم: پارێزگاریکردن لە سامانی دەوڵەت کە لە ئەستۆیدا دەبێت یان لەژێر کۆنترۆڵیدا دەبێت، بەتایبەت ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و ماددە لۆجیستییەکانی کۆمیسیۆن و بەکارهێنانیان بەشێوەیەکی تەواو و بەپێی رێنوێنییەکانی کۆمیسیۆن.
 
ئەوەش لەكاتێكدایە، سەرەڕای كشانەوە و بایكۆتی زیاتر لە 20 حیزب و لایەنی سیاسی، بەلام كۆمسیۆن سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە وادەی خۆیدا كە بڕیارە 10-10-2021 بەرێوەبچێت. 
 

 

هه‌واڵی گرنگ