بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان، تراکتۆرێک وەردەگەڕێت و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیان لەدەستدەدات.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ دووشەممە دووی ئابی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی گەرمکی سەربەناحیەی باوەنور تراکتۆریک وەرگەڕاو لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێرەکەی گیان لەدەستدەدات.