سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژانی فەرماندەیەکی حزبی دیموکرات لە دادگای هەولێردەركرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژانی فەرماندەیەکی حزبی دیموکرات لە دادگای هەولێردەركرا

دادگای تاوانەکانی هەولێر ئەمڕۆ دوشەممە دوایین دانیشتنی لەبارەی تۆمەتبارانی کوشتنی قادر قادری، یەکێک لە فەرماندەکانی حزبی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدا و لەسەر دۆسییەکە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ سێ کەس دەرکرد.

لەمبارەیەوە ئەیاد کاکەیی، پارێزەری دۆسیەی قادر قادری دوای تەواوبونی دانیشتنی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: سێ تاوانباری سەرەکی دۆسیەکە کە دانیان بە تاوانەکە دانابو، سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچو و دو تۆمەتباری دیکەش کە رۆڵیان لە جێبەجێکردنی پلانەکەدا هەبوە، هەر یەکەیان بە پێنج ساڵ بەندکردن سزادراون. لەناو تۆمەتبارەکانیش چوار کەسیان خەڵکی باشور و تۆمەتبارێکی دیکەش دانیشتوی رۆژهەڵاتی کوردستان بوە.

ناوبراو ئەوەشی خستەروو كە  ئەوان داوایانکردوە دۆسیەکە لە کوشتنی بە ئەنقەستەوە بکرێتە دۆسیەی تیرۆر، چونکە باوەڕیانوایە هێزێکی دەرەکی لە پشت کوشتنی ئەو فەرماندەیەی حزبی دیموکراتی کوردستان بوە، بۆیە لەقۆناغی داهاتودا داوای گۆڕینی مادەی سزادانەکە دەکەن.

شایەنی باسە مانگی ئازاری ساڵی 2018 تەرمی قادر قادری، کادیر و یەکێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی بالیسان دۆزرایەوە. ئەوکات حدک "سوپای پاسداران"ی بە کوشتنی ئەو فەرماندەیەی تۆمەتبار کرد.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ