لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە نزیكە لەوەی بگاتە رێككەوتنی كۆتایی و بۆندەكەی نوێ بكاتەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی روونی كردەوە ، یانەی بەرشلۆنە لەچەند كاتژمێری داهاتوو ناوەرۆكی بۆندەكەی مێسی بڵاودەكاتەوە.
سەرچاوەكە دەڵێت ، هەردوولا گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ ئەوەی یاریزانەكە تا ساڵی (2026) لەریزەكانی بارسا بمێنێتەوە.
سپۆرت ئەوەیشی نوسیوە ، مووچەی مێسی بەشێوەی (50%) كەم دەبێتەوە ، بۆندەكەیشی بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت.