یانەی یوڤینتۆس لەگەڵ یاریزانێكی لاوی بەرازیلی گەیشتنە رێككەوتن بۆ ئەوەی بیگوازنەوە شاری تۆرینۆ.
كەنالی سپۆرت ئیتاڵیا بڵاوی كردەوە , یانەی یوڤینتۆس گەیشتۆتە رێككەوتن لەگەڵ كایو جۆرجی هێرشبەری یانەی سانتۆسی بەرازیلی.
سەرچاوەكە دەڵێت , بۆندی كایو لەگەڵ یانەی سانتۆس لە كانوونی یەكەمی داهاتوو كۆتایی پێدێت ، یاریزانەكەش بە بری (3) ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەیانەی خانمە پیرەكە كردووە.
یانەی یوڤینتۆس هاتنە پێشی یانەی میلان بۆ ئەوەی یاریزانەكە بگوازێتەوە سانسیرۆ بە زەحمەت تێپەراند و توانی بۆندی یاریزانەكە رابگەینێت.