ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و خۆپارێزی (CDC) ئاشكرای دەكات 99.99%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسنینی كۆرۆنایان لێدراوه، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابن، كه ببێته هۆی چوونیان بۆ نه‌خۆسخانه یان مه‌ترسی مردیان له‌سه‌ر هه‌بێت.
ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و خۆپارێزی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له مانگی ئایار/ مایۆی رابردووه‌وه، لێكۆڵینه‌وه له حاڵه‌تی تووشبووانی كۆرۆنا ده‌كات، كه دوای وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ نه‌خۆشخانه براون، له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی ئه‌و حاڵه‌ته مه‌ترسیانه‌ی دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین تۆماركراون، له‌كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان لێدراوه، كه‌متر له 0.004%ی وه‌رگرانی ڤاكسین ناچاربوون بچنه نه‌خۆشخانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش 0.001%ی تووشبووان دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و خۆپارێزی باسی له‌وه‌ش كردووه: ئه‌م هه‌فته‌یه توێژینه‌وه‌كیان له‌سه‌ر كۆرۆنای گۆڕاوی ده‌لتا كردووه، له‌و تووشبووانه‌ی ڤاكسینییان وه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و تووشبووانه‌ش كه هیچ ژه‌مێكی ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه و به‌راورد ده‌كرێن.
شایەنی باسە تاوەكو ئێستا زیاتر له 163 ملیۆن كه‌س له ئه‌مه‌ریكا هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان لێدراوه.