دوابهدوای خۆپیشاندانی بهشێك له دهرچووانی زانكۆ و پهیمانگاكان به مهبهستی دامهزراندنیان، سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی عێراق راگەیاند: چاوەڕوانی داتا و زانیارییەکانی وەزارەت و فەرمانگەکان دهكهین بۆ بڵاوکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی دامەزراندن بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا.
مەحمود تەمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی عێراق راگەیاند: بۆ بڵاوکردنەوەی فۆڕمی ئەلەکترۆنی دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا چاوەڕوانی داتا و زانیارییەکانی پلەی وەزیفی و پێداویستی وەزارەت و فەرمانگەکانین.
سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی عێراق وتیشی: هەر کات ئەو داتایانە گەیشتنە ئەنجومەنەکە میلاکی ئەو فەرمانگایانە لەگەڵ وەزارەتی دارایی پەسەند دەکرێت و، دەست دەکرێت بە بڵاوکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن.
شایهنی باسهو ئهم لێدوانهی تهمیمی لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە بەشێک لە دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەشاری بەغدا لە نزیک وەزارەتی دارایی گردبوونەوەو، داوای دامەزراندنیان دەکرد لە وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت.