کەناڵى DHAى تورکى بڵاویکردەوە، پۆلیسى ئەو وڵاتە نوسینگەکەى مەلا عەلى کەڵەکییان لە شارى ئیستەنبوڵ داخستووە و سێ کارمەندى نوسینگەکەیان دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 3ی ئاب 2021، کەناڵى DHAى تورکى بڵاویکردەوە، بەهۆى بوونى سکاڵاى زۆر لەسەرى لەلایەن هاوڵاتییانەوە، نوسینگەى مەلا عەلى کەڵەک لەشارى ئیسنتەبوڵ داخرا. ئەو کەناڵە تورکییە ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەکاتى داخستنى نوسینگەکەى کەڵەکدا نزیکەى 50 کەس لەبەردەم نوسینگەکەدا چاوەڕوانى چوونە ژورەوەدا بوون و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نوسینگەکەیان کردووە.
ئاماژه بهوهش كراوه، ''کاتێک پۆلیس چووەتە نوسینگەکە؛ مەلا عەلى کەڵەک خۆى لەوێ نەبووە و لەناو نوسینگەکەیدا سێ کەس دەستگیرکراون و نوسینگەکەش داخراوە.''
ئهوهش خراوهتهڕوو، مەلا عەلى کەڵەک خۆى وەک شارەزا لە چارەسەرکردنى نەخۆشى ناساندووە و ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان گەڕاوە و پاشان لە ناوچەى باشیكشههری ئەستەنبوڵ نوسینگەیەکى کردۆتەوە.