شەڕە گەورەکەی داهاتوو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەڕە گەورەکەی داهاتوو

- ئەمریکا دەزانێ گشت ئەو هێزانەی کە لە ژێرباڵی ئاودان فشۆڵن و بەرگەی لێشاوی سەخت ناگرن.

- هەربۆیە لە ترسی صین و بۆ پێشگرتن لە صین پشتی هێزە چەکدارە ئیسلامییەکە و هێزە سیاسییە ئیسلامییەکانیش دەگرێ.

- بە کورتی گەرچی خۆشیی لە هێز و ناوی ئیسلامی بە هیچ شێوەیەک نایە بەڵام تاکە چارەیەتی لە ئێستەدا.

- ئەو ترسەی کە لە صین هەیە لە لایەن ئەمریکا و ئەوروپاوە تەنها ئومێدێ بۆ ڕێگرتن لە گەشتنی بە ئەوروپا ئەڤغانستان و تورکیایە، چونکی ئەڤغانستان سنوری صین و دەرگای ڕۆشتنە ژوورەوەیە، ئێرانیش لەگەڵ صین دایە و، عێراقیش توانای هیچ جۆرە بەرگرییەکی دەرەکی نییە جگە لەوەی لە ژێر هەیمەنەی ئێرانیشدایە، تورکیاش دەرچەیە بۆ ئەوروپا.

- ڕێگەی بەحریش زۆر گرفتی تێدایە جگە لە سەختی و دووری ڕێگەکەش بۆ ئەوروپا، وە گونجاو نییە، بۆیە تەنها ڕێگەی وشکانی ئەڤغانستان و تورکیا جوغرافیایەکی ستراتیژییە.

- ساڵانی داهاتوو ئیسلامییەکان دەکەونە ژێر تاقیکردنەوەیەکی قورسی بەرگری و بەڕێوەبردن، ئەقڵیەتی پەیڕەوی کردنی شەریعە دەستبەجێ نابێ کاری پێ بکرێ، ئەم جیلەی ئێستە جۆرە ڕەفاهیەتێکی درۆینەی بۆ دروستکراوە بەبێ بیرکردنەوە حقدی بەرانبەر شەریعە و حوکمی ئیسلامیی هەیە، دەبێ پلەبەندی بە بەرنامە کار پێ بکەن و زەمینەی درێژخایەن لە پەروەردەدا پەیڕەو بکەن، چونکی جگە لە چینە نا ئیسلامییەکە هەتا چینە ئیسلامییەکەش زەمینەی قبوڵکردنی پەیڕەوی شەریعەی پێویستە (عەولەمەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوو پێچەوانەی ئەمە کاری کردووە).

- هەرچی ئەو هێزانەش هەیە کە بە عەلمانی ناسراون باریان لە لاریدا دەبێ، خواستە قەومییەکانیش زۆرتر لە خەونەکانیان دوور دەکەونەوە و لەبەر مەعەدەلە گەورەکە دەبێ لێزان بن، بە تایبەتی ئەو حقدەی کە بۆ ئیسلام دروستکراوە دەبێ کاڵی بکەنەوە گەرنا بەرداشی هەرودولا ڕەحمی پێ ناکات و زۆر خراپ دەیهاڕێ.

- سەردەمی فیزی فەلسەفە بەسەرچووە و ناوچەکان لەژێر مەترسی و لێشاویی سەختی پاکتاوکردندایە.

- ئەمریکا و ئەوروپا لەچاو صین دا زۆر باشن، چونکی ئەمریکی و ئەوروپی دەرفەتی هەندێ لێک تێگەشتن و هەماهەنگی و بەرژەوەندی هاوبەشی تێدایە، ئەمما صین زۆر زیاتر تاکڕەوە و حقدە شوعیەتەکەشی بەرانبەر هەتا مەسیحیەکانیش کەمتر نییە بەرانبەر ئیسلام.

- ئەمریکا و ئەوروپا بە تایبەتی ئەزموونی شوعیەت و ئیسلامیشی کردووە و ئاسانترە بۆی گونجانی لەگەڵ هێزی ئیسلامییدا وەک لە لێشاوی صین کە گەر بێت و پەلهاویشتن دەست پێ بکات و لە یەکەم هەنگاودا سەختییەکانی نەشکێت و دەستی بە ئەوروپا بگات! ئەو حەزارەتەی کە زیاتر لە ١٠٠ ساڵە لە ئاشتیدا بە دەستی هێناوە و زۆر گەشەی کردووە دوور نییە وەک لافاوێک هەمووی ببا! ئەوسا شەرقییەکە ئەوروپای هەبوو بۆ پەنابردن بۆی ئەوروپییەکە زۆر بێ دەرەتان دەبێ و جێگەیەکیش نابێ بۆ کۆچکردن و ئەوروپا لە ماوەیەکی کەمدا ئەوەی کە تا ئێستە بە دەستی هێناوە لە دەستی دەدات.

- تەنها ئەوەندە زەحمەتە سنورەکان بشکێنرێ، ئەو هەموو سنورە دەستکردەی کە ئێستەش هەیە هیچی هێزی ئەو یەک سنورییە فراوانەی نییە کە پێش ١٠٠ ساڵ هەبوو.

- لە لایەکی ترەوە زەمینە ڕەخساوەتەوە بۆ نەهێشتنی سنورە درۆ و دەستکردەکان و کاتی یەکگرتن و یەکتر قبوڵکردنی نەتەوەکانە لە یەک سنوری فراواندا.

- تەنها دزی بنبڕبکرێ لە سنورە ئیسلامییەکەدا ئەوندە داهات و خێرات خوای گەورە خستوویەتیە سنورە ئیسلامییەکەوە داهاتەکان نەک بەشی موچە بەڵکو بەشی هێڵی ئاسنینی نێوان ئەستەنبوڵ بۆ کابوڵ و بەستنەوەی چەندین قاڕە پێکەوە و پێکەوە ژیانیش بەبێ کورتهێنانی موچە و بودجە دەکات.

 

هه‌واڵی گرنگ