ئەمریکا لە ئەفغانستان شکستی نەهێناوە ، بەڵکو زۆر ئامانجی پێکاوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریکا لە ئەفغانستان شکستی نەهێناوە ، بەڵکو زۆر ئامانجی پێکاوە

 

 

لەگەڵ ڕێزم بۆ هەندێ بیرو بۆچوونی سادە ، کە پێیان وایە ئەمریکا لەو ٢٠ ساڵەدا هیچ ئامانجێکی لەئەفغانستان بەدی نەهێناوەو شکستی خواردووە.. بێ ئاگا لەوەی ئەمریکا جگە لەوەی کە ١٠٠ هەزار ئەفغانی کوشتوەوە ،کەزۆریان سڤیلن و هەزارانی کەمئەندام کردووە و بەشێکی باش لەداهاتی ئەو وڵاتەی بردووە ، کۆمەڵگەی ئەفغانی بەناوی کرانەوەو ئازادیەوە، لەبەریەک هەڵوەشاندووەتە وەو تا ڕاددەیەکی زۆر ،شیرازەی خێزانە ئەفغانیەکانی پچڕاندوەو بەهاوکەلتوری ڕەسەنی گەلی موسڵمانی ئەفغانی لاوازکردوەو شێواندوەو مێشکی هەزاران گەنج و خەڵکی خاوەن بڕوانامەو پسپۆری ئەو وڵاتەی شۆریوەتەوەو ئینتمایانی گۆڕیوەو وا دەیانباتە دەرەوەو وڵاتەکەیان لە وزەو بڕوانامەو پسپۆرییان بێبەش دەکات.

ئەو ئامانجە گرنگەی بەدەسهێناوە کە

(جۆ بایدن) لە دواین کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیی خۆیدا دانی پێداناو بەڕاشکاوی وتی :-

ئێمە نەچوینە ئەفغانستان تاکو کۆمەڵگەیەک بنیات بنێین ، یان دیموکراسیەت بەرقەرار بکەین ، ئێمە چوین وا لە ئەفغانستان بکەین ،جارێکی تر نەبێتە جێی هەڕەشەو مەترسی لەسەر ئەمریکا!

بەڵێ ئەمریکا لەو (20ساڵەدا) ئەو ئامانجەو زۆر ئامانجی دیکەی خۆی بەدی هێنا.

 

هه‌واڵی گرنگ