بەپێكەنین تەمەنێكی زیاتر دەژین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەپێكەنین تەمەنێكی زیاتر دەژین

 

 

خەندەو پێكەنین گوزارشت لە لەزەتی ژیان و دڵخۆشی مرۆڤەكان دەكات، پەراوێز خستنی خەم و كێشەو ئاریشەكان وا دەكات مرۆڤ جوانترو گەشاوەترو گەشبینانە تر بنواڕێتە ئاسۆی ژیان، ئەمانە لەئەنجامی دەیان توێژینەوەی زانستی هاتوون كە لە وڵاتاندا كراون، توێژینەوەیەكی ئوسترالی دەریخستووە ئەوانەی زۆر پێدەكەنن هۆرمۆنی دڵەراوكێ و بێ ئۆقرەیی لە لەشیان كەم دەبێتەوەو كەمتر تووشی پەستانی خوێن و شەكرەو نەخۆشیەكانی دڵ دەبن، دەڵێن لە رۆژێكدا یەك جار پێكەنین وا دەكات بەدرێژایی رۆژگار ئەو كەسە لەتوڕەیی و بێ مروەتی دووربخاتەوە، بەو پێیەش دەست بۆ هەر ئیشوكارێك ببەی رێژەی سەركەوتنی زۆر زیاتر دەبێت لەوەی كە بەبێ میزاجی ئەنجامی دەدەن.

متمانە بەهێز دەكات

بەپێی تویژەوەیەكی ئەڵمانیش بۆ تەندروستی كۆمەڵایەتی پێكەنین زۆر بەسوودە، بۆ نموونە دەبێتە هۆی دروستكردنی متمانەو باوەڕ لەنێوان كەسەكەو هاوڕێ و خێزان و كەسوكاریدا، دەوروبەرەكەت پشتت پێدەبەستن لەئەرك و پلان و ئامانجەكانیاندا، بەرامبەرەكەت لە دیدارو چاوپێكەوتنەكاندا دڵخۆش دەبن بەوەی كە كەسێكی خۆشەویستی وەك تۆیان ناسیوە، بەپێچەوانەی ئەوانەشەوە كە دڕدۆنگن، مرۆڤ هەست دەكات لەگەڵ كەسێكی خراپدا مامەڵەدەكات و متمانەی پێ ناكات، مڕۆمۆچی متمانە لای بەرامبەر دەڕوخێنێ.

هەمان ئەو توێژینەوانە دەری دەخەن كە پێكەنین ئازار شكێنەو ئەوانەی نەخۆشن یان ئازارێكی جەستەییان هەیە كاتێك هاوڕێكانیان یان خۆشەویستەكانیان دەبینن و چەند ساتێك پێدەكەنن، ئازارەكانیان كەمدەبێتەوەو روو لە چاكبوونەوە دەكەن، لەگەڵ پێكەنین جەستە ئەو هۆرمۆنانەی كە سودبەخش و هیوا بەخشن دەرژێن و مرۆڤ هێوردەكەنەوە لەوانە ئەندرۆفین و سیرۆتۆنین و ئەدرینالین، بەپێی راپۆرتە زانستییەكان پێكەنین بۆ ماوەی 10 خولەك دەبێتە هۆی سوتاندنی 50 كالۆری، هەروەها وەك جۆرێك لە وەرزشی دەموچاو پێستی ڕووی مرۆڤ جوڵە پێدەكات، خانەكانی لەش كاراتر دەكات، بەپێی ئەو زانیاریانە لە كۆی گشتی تەمەنی مرۆڤدا حەوت ساڵ زیاد دەكات، بۆ بیر تیژیش كاریگەرەو ئەوانەی زۆر پێبكەنن هەرگیز تووشی نەخۆشی بیرچونەوەو غەفڵاوی نابن.

دۆزینەوەی هەلی كار

بەپێی ماڵپەڕی Lerne .Net ی ئەڵمانی بێت مرۆڤی دەم بەخەندە كاتێك دەچێتە بەردەم خاوەن كۆمپانیایان خاوەن كار بەختی زۆر زیاترە لەوەی كە مڕومۆچە جۆری یەكەمیان لە كەسی باش و بەتواناو بەسەلیقەو رۆح سوك دەچێ، دووەمیش لەهی خراپ و نەزان و بێ ئایدیای، بەپێی زانست خەڵكی توڕەو رووگرژ زۆر بیر تەسكترن لەوانی دی، زووتر هەڵدەچن، بۆ چارەسەركردنی كێشەكان مەودای بیركردنەوەیان تەسكترە، لەهەلی كاردا بێ ئۆقرەو بێ ورەترن، بۆیە لای خاوەن كارەكان پەسەندنین و چەندەی رووت خۆش بێت ئەوەندە زیاتر لە دۆزینەوەی كارو دامەزراندندا بەخت یاوەرت دەبێت.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ