وەزیری كارەبا: ئێستا ڕۆژانە 16 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری كارەبا: ئێستا ڕۆژانە 16 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان

كوردیو
 
وەزیری كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت،"سوودەکانی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت ئەوەیە کە ئەو کارەبایەی ون دەبێت دەگەڕێتەوە و بۆ ھاووڵاتییان دەبێت و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەبێت".
 
کەمال محمدساڵح وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاندووە،" لە %70 ی کارمەندانی کەرتی تایبەتی کارەبا لە کارمەندانی کەرتی گشتی کارەبا دەبن و مووچەکەشیان کەرتی تایبەت دەیدات".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،"سەرکەوتنی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت لە پێوەری زیرەک دایە. پێشتر لە بۆردی ماڵان سەرپێچی دەکرا و ئێستا زەحمەتە سەرپێچی لە پێوەری زیرەک بکرێت. تا ئێستا زیاتر لە ٨٢٧ ھەزار پێوەری زیرەک بەستراون".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو،" لە رۆژی 15 ی حوزەیران، پێنج یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە هۆی پرۆسەی چاککردنەوە (صيانه) لە کار کەوتن و بڕی پێدانی کارەبا کەمتر بووە، سەرۆکی حکومەت 40 ملیۆن دۆلاری بۆ خەرج کرد و دوو یەکە گەڕانەوە و ئەم رۆژانەش سێیەم یەکە دەگەڕێتەوە و دۆخی کارەبا باشتر دەبێت".
 
وتوشیەتی،" ئێستا ڕۆژانە 16 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان و پلان ھەیە زیاتر بکرێت و ھەر ئەم هەفتەیە کاتژمێرێک زیاد کراوە".

 

هه‌واڵی گرنگ