هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه ، به‌هۆی كاركردن بەشێک له شەقامی مەلیک مەحمود دەگیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگارادەکاتەوە و لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی سلێمانیی له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، ئاڕاسته‌ی هاتن له‌سه‌نته‌ری بۆڵینگه‌وه تاوه‌كو به‌نزینخانه‌ی بینایی، شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه دادەخرێت.
دەشلێت، ئەو داخستنە تاوه‌كو كاتژمێر ٥ی سه‌رله‌ئێواره دەبێت و شۆفێران ده‌توانن شه‌قامی خزمه‌تگوزاری به‌كاربهێنن.