وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان فۆڕمی بەڵێننامەی خوێندنی ئەلیكترۆنی بڵاوكردەوە بۆ ئەو خوێندكارانەی دەیانەوێت بە ئەلیكترۆنی بخوێنن و تیایدا هاتووە، خوێندكار ناتوانێت بەڵێنامەكە هەڵوەشێنێتەوە تا ئەو وەرزە تەواو دەبێت.
فۆڕمەكە بڵاوكراوەتەوەو تێیدا ڕوونكراوەتەوە، هەر خوێندكارێك بەهۆی مەترسییەكانی پەتای كۆرۆناوە نایەوێت بچێتە هۆڵەكانی خوێندن دەتوانێت بە ئەلیكترۆنی دەوام بكات.