دارا سێكانیانی : پەیامەكانی ئێمە بۆتە باوەڕێكی پتەو لای خەڵك
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دارا سێكانیانی : پەیامەكانی ئێمە بۆتە باوەڕێكی پتەو لای خەڵك

 

 

مامۆستا دارا سێكانیانی كاندیدی ژمارە (21) لە بازنەی (1) ی سلێمانی: دروشم و پەیامەكانی ئێمە تەنها چاپكراوێك نیە لە شەقامەكانی شاردا، بەڵكو بۆتە باوەڕێكی پتەو لای خەڵك و ڕای گشتی.

ئەو كەس و لایەنانەی كە تەنها بەدروشم باوەڕیان بە فرەیی و ڕادەربڕین و دیموكراسی هەیە، بەڵام بەكردەوە ڕەفتاریان هەمان كردەوەی دیكتاتۆرو تاكڕەوە ترسنۆكەكانە، هەرگیز ناتوانن ڕێگرمان بن لە پەخش كردنەوەی پەیامی دژایەتیكردنی ستەمكاری و نادادی و بەرگری لە مافی هاوڵاتیانی بە شخوراو بەگشتی و مامۆستایان و فەرمانبەران جوتیاران و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی بەتایبەتی.

دروشم و پەیامەكانی ئێمە تەنها چاپكراوێك نیە لە شەقامەكانی شاردا، بەڵكو بۆتە باوەڕێكی پتەو لای خەڵگ و ڕای گشتی، ڕۆزێكیش دێت هەرگیز ستەمكاران توانای ئەوەیان نابێت لێشاوی پەیامی چاكسازیمان ڕابگرن.

 

هه‌واڵی گرنگ