هێزه‌كانی هاوپەیمانی دڵنیایی ده‌داته‌ پێشمەرگە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هێزه‌كانی هاوپەیمانی دڵنیایی ده‌داته‌ پێشمەرگە

وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانان ڕایگەیاند، بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیكردن و كۆمەككردنی هێزە عێراقییەكان و پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش،. 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ی ئەیلولی 2021 واین مارۆتۆ لە تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: هاوپەیمانی نێدەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی هاوبەشە عێراقییەكانی لە هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش و پشتیوانیكردنی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی ناوچەكە.

 واین مارۆتۆ  ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "پێكەوە دەمێنین بۆ مسۆگەركردنی نەگەڕانەوەی داعش".

ئەم پێشهاتە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ستراتیژی عێراق _ ئەمەریكادایە كە لەدوا سەردانی كازمی بۆ واشنتۆن یەكلایی كرایەوە و تێیدا بڕیاردرا هێزە شەڕكەرەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان تا كۆتایی ئەم ساڵ لە عێراق بچنە دەرەوە و ئەركی هاوپەیمانان و سوپای ئەمەریكا بگۆڕدرێت بۆ راوێژكاری و مەشقپێكردنی هێزە عێراقییەكان.

 

 

هه‌واڵی گرنگ