دژەتیرۆری ڕۆژئاوای كوردستان ده‌سگیركردنی 27 تیرۆرستی داعشی راگه‌یاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دژەتیرۆری ڕۆژئاوای كوردستان ده‌سگیركردنی 27 تیرۆرستی داعشی راگه‌یاند

هێزەكانی دژەتیرۆری ڕۆژئاوای كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژماریەك تیرۆرستی داعشیان دەستگیركردووە كە هێرشێكی زۆرییان لە سنوری حەسەكەدا ئەنجامداوە و ئاسانكارییان بۆ هاتووچۆی شانە نوستووەكانی داعش كردوە .

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18 ی 2021 هێزەكانی دژەتیرۆری ڕۆژئاوای كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا كه‌ وێنیه‌ه‌یكی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ بڵاویكردەوە، كە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی نهێنیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ٢٧ داعش لە گوندەكانی ئابد و فەلاحە سەر بە شارۆچكەی حەسەكە دەستگیركراون، كە پێشتر هێرشییان كردبووە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و ئاسانكارییان بۆهاتووچۆیی شانە نوستووەكانی داعش لە هەرێمەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كردوە.

لە ڕاگەیەنراوه‌كه‌دا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بۆ بەڕێوەچوونی ئەو ئۆپەراسیۆنە لێكۆڵینەوە و چاودێریی وردییان ئەنجامداوە و تێیدا دەستیانگرتووە بەسەر ژمارەیەكی زۆر چەك و ئامێری تەكنیكیشدا كە لە هێرشە تیرۆریستییەكان بۆ هێرشكردن و دانانی مین بەكارهێنراون.

دژەتیرۆری ڕۆژئاوایی كوردستان ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، ئەو گروپی داعش كە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا دەستگیركراون ئەو هێرشانەیی كە ئەنجامیانداوە بە ئامانجی بڵاوكردنەوەی ترس و دووبەرەكی تێكدانی ئاسایشی سنورەكە ئەنجامدراون.

 

هه‌واڵی گرنگ