منداڵەكانتان فێری خوێندنەوە بكەن، چونكە گەورەترین سوودی هەیە كە ئەمانەن:
1. وەرزش بەمێشكی منداڵ دەكات و زاخاوی دەدات، ئەمەش زۆرترین یارمەتی خانەكانی مێشك دەدات و پێكبەستی نێوانیان زیاد دەكات.
2. بیرو هزرو بۆچونەكانی منداڵ زۆر گەشەپێدەكات و وادەكات سەركەوتوو بێ لە هەموو ژیانیدا.
3. زۆرترین چێژ دەبەخشێتە منداڵ بەتایبەت دوای ڕاهاتن لەسەری.
4. ئاست و توانای زانستی و ئەكادیمی منداڵ زۆر بەرز دەكاتەوەو لە قوتابخانەو وانەكانی سەركەتوو دەبێت.
5. یارمەتی خەوی ئارام و قوڵی منداڵ دەدات و بەمەش بەرگری لەشی بەهێز دەبێت.
6. دەربڕین و لایەنی زمانەوانی بەرەو پێش دەبات.
7. كەسایەتی بەهێز بۆ منداڵ بنیات دەنێ و توانای چارەسەری كێشەكانی دەبێت.
8. چڕ بوونەوەو ڕۆچوون و هۆشیاری منداڵ دەگەیەنێتە ئاستێكی بەرز.
9. تێگەیشتن و شارەزایی لەژینگە، دەوروبەر، كەسایەتی، شوێن و ڕووداوی جیهانی زیاد دەكات.
دەكرێ منداڵ لەسكی دایكەوە فێری خوێندنەوە بكرێ و دواتر بەتەواوی ڕابهێنرێ لەسەری، وەك لەوڵاتە پێشكەوتووەكان دەبینرێ، بائێمەش لەڕێگەی منداڵەكانمانەوە دوا ڕۆژمان بگۆڕین و لەو نەها مەتیە ڕزگارمان بێ كە بەدرێژایی مێژوو پێوەی دەناڵێنین.
(د. موحەمەد حەسەن – پسپۆڕ (دكتۆرا) لە نەخۆشییەكانی منداڵان)