قارچكێك بە پارەیەكی خەیاڵی فرۆشرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قارچكێك بە پارەیەكی خەیاڵی فرۆشرا

 

 

سێ قارچكی ماتسوتاكی لە یەكەم چنینەوەی ئەم وەرزەدا لە ژاپۆن، بە (830) هەزار یەن (7600) دۆلار فرۆشران.

بەپێی ئەو هەواڵەی لە میدیاكانی ژاپۆندا بڵاوكراوەتەوە، ئەو نرخەی لە كردنەوەی وەرزی چنینەوەی قارچكی ماتسوتاكی دراوە‌ بۆتە جێگەی سەرنج.

ئەو سێ قارچكەی جۆری ماتسوتاكی لە شارۆچكەی تامبا – ساسایاما لە ویلایەتی هیۆگۆ بە (830) هەزار یەن (7600) دۆلار فرۆشران.

ئەم قارچكانە كە درێژیان لە نێوان حەوت بۆ (11) سەنتیمەتردایەو بە تێكڕایی كێشیان (70) گرام دەبێت، لەلایەن رێستۆرانتی تامبا – ساسایاما كینماتاوە كڕدران كە گرنگی بە بەروبوومی خۆماڵی دەدات.

لە دەستپێكی وەرزی چنینەوەی قارچكدا، نرخی یەك كیلۆگرام قارچكی ماتسوتاكی گەیشتە (11،8) ملیۆن یەن (108) هەزار دۆلار.

 

هه‌واڵی گرنگ