ئێران لە ناردنی بەنزین بۆ لوبنان بەردەوامە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران لە ناردنی بەنزین بۆ لوبنان بەردەوامە

سەرەڕای ناڕەزایەتیەکانی حکومەتی بەیروت، کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر داوای حزبوڵا بەردەوامە لە ناردنی بەنزین بۆ لوبنان.

لەمبارەیەوە کۆمپانیای تانکەر تراکەرز، کە چاودێری کەشتیە نەوتهەڵگرەکان دەکات، بڵاویکردەوە، کەشتییەک کە بارەکەی بەنزینە، لە کەناراوەکانی باشوری ئێرانەوە بەرەو سوریا کەوتوەتەڕێ.

هاوكات رۆژی پێنج شەممەی رابردوو یەکەم کاروانی تانکەرەکانی بەنزینی ئێران، لە خاکی سوریاوە چوونە ناو لوبنان و رۆژی هەینیش دووەم کەشتی هەڵگری بەنزینی ئێران گەیشتە سوریا، بۆ ئەوەی لەوێوە بگەیەنرێتە لوبنان .

رەوانەکردنی سێهەم کەشتی بەنزین لە ئێرانەوە، لە کاتێکدایە کە پێشتر نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئەو کارەی حکومەتی تارانی بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی وڵاتەکەی ناوبردبوو.

شایەنی باسە دوای ئەوەی بە هۆی قەیرانی داراییەوە، حکومەتی لوبنان پاڵپشتییەکانی بۆ بەنزین و سوتەمەنیەکانی تر راگرت و نرخەکەی بەرزکردەوە، قەیرانی سوتەمەنی لەو وڵاتە سەریهەڵدا ودوابەدوای قوڵبوونەوەی قەیرانەکە، حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری حزبوڵای لوبنان داوای لە ئێران کرد بە ناردنی بەنزین هاوکاری ئەو وڵاتە بکات.

 

هه‌واڵی گرنگ