ئێران بۆ ئیسرائیل بۆ هەر جۆرە بڕیارێکی ھەڵەشە و نەزانانە، باجێکی قورس دەدەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران بۆ ئیسرائیل بۆ هەر جۆرە بڕیارێکی ھەڵەشە و نەزانانە، باجێکی قورس دەدەن

وەزیری بەرگری ئێران بۆ ئیسرائیل ، بۆ ھەر جۆرە بڕیارێکی ھێرشبەرانە، وەڵامی توندمان دەبێت.

محەمەد رەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری ئێران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی وەزارەتەکەی رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین جار رایگەیاندووە، تەنھا بۆ پاراستنی سنورەکان و وەڵامدانەوەی ھەڕەشە و دەستدرێژییەکان، کەڵک لە چەکە پێشکەوتووەکان و تەکنەلۆژیای نوێ وەردەگرێت.


ئەوەشی ووت، دوژمنانی ئێران بەرامبەر ھەر جۆرە بڕیارێکی ھەڵەشە و نەزانانە، وەڵامێکی تێکشکێنەر وەردەگرنەوە و باجێکی قورس دەدەن.


ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری ئێران دوای ئەوە دێت نەفتالی بینیت وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران لە بەرھەمھێنانی چەکی ئەتۆمی نزیک بووەتەوە و ئەگەر کۆمەڵی نێودەوڵەتی رێگەی لێنەگرێت، خۆیان ئەو کارە دەکەن.

 

هه‌واڵی گرنگ