هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە داخستنی شەقامێك ئاگادار دەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە داخستنی شەقامێك ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە داخستنی شەقامێك ئاگادار دەكاتەوەو ڕایدەگەیەنێت: بەردەم ئەنجومەنی سەركردایەتی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو بەشەی كەپێچكردنەوەیە بۆ ناوشار دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردەوە: سەرجەم شوفێران وهاوڵاتیانی شاری هەولێر بەتایبەتی دانیشتوانی شاوێس وماس سیتی وگەڕەكی سەفین ئاگادار دەكەینەوە ،كەوا لەڕۆژی 2021/9/22شوێن پێچی بەردەم ئەنجومەنی سەركردایەتی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان ،ئەو بەشەی كەپێچكردنەوەیە بۆناوشار دادەخرێت.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: داخستنەكە بەشێوەی كاتی بۆكاری چاكردنەوەیەو شوفێران لەو ماوەیە دەتوانن بۆپێچكردنەوە بۆناوشار شەقامی 150مەتری بەكاربێنن.

 

هه‌واڵی گرنگ