نزیكەی یەك ملیۆن هاوڵاتی هەرێم ڤاكسینیان وەرگرتووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نزیكەی یەك ملیۆن هاوڵاتی هەرێم ڤاكسینیان وەرگرتووە

 

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێم ئاشكرای كرد، تا ئێستا نزیكەی یەك ملیۆن هاوڵاتی لە هەرێمی كوردستان ڤاكسینیان وەرگرتووە.

فەرمانگەكە داواش لە هاوڵاتیان دەكات ناوی خۆیان تۆمار بكەن بۆ ئەوەی ڤاكسین وەربگرن، چونكە ڤاكسین لە مەترسی پەتای كۆڕۆنا دەتپارێزێت.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری جەخت دەكاتەوە كە ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی كوردستان كە تا ئێستا ڤاكسینیان وەرگرتووە بریتین لە (911،320) هەزار كەس.

هەروەها ئەو كەسانەش كە تا ئێستا ناویان لە سیستەمی وەرگرتنی ڤاكسینی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان تۆمار كردووە بریتییە لە (950،418) هەزار كەس.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاشكراش دەكات كە زۆرینەی ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی كوردستان ڤاكسینیان وەرگرتووە لە جۆری ڤایزەر بووە.

 

هه‌واڵی گرنگ