سلێمانی... بەتۆمەتی كوشتنی كەسێك دوو تۆمەتبار دەستگیركران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی... بەتۆمەتی كوشتنی كەسێك دوو تۆمەتبار دەستگیركران

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە: ڕۆژی 24ی 9ی 2021 ، هاوڵاتییەك سكاڵای لە بنكەی پۆلیسی بەرزنجە تۆماركرد كە ماوەی چەن ڕۆژێكە براكەی دیار ناماوە، دەركەوت كە وونبوەكە كوژراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز داوەر لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردوو گومان خرایە سەر ژنی كوژراوەكە و دەستگیركرا.

دوای لێكۆڵینەوەكان زانرا كە ژنی كوژراوەكە بەهاوكاری كەسێكی تر ئەم تاوانەیان ئەنجامداوەو تەرمەكەیان لە گوندی تاوێرەی سەربە پارێزگای هەڵەبجە بەجێهێشتووە، بۆیە پۆلیسی سەیدسادق گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو تەرمەكەیان گواستەوە بۆ بەشی پزیشكی دادوەری لەپارێزگای هەڵەبجە .

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار ( پ ، ح ، م لەدایكبووی 1988 كە هاوسەری كوژراوەكەیە لەگەڵ ح ، خ لەدایكبووی 2001 ) كە هەردوكیان دانیشتوی گوندی مۆریاسی سەربەناحیەی بەرزنجەن، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون ولێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا.
 

 

هه‌واڵی گرنگ