سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، لە چەند رۆژی داھاتوودا 70%ی دانیشتوانی وڵاتەکەی پێکوتەی ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن.
ئێبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، ''داوای لە بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەکەی کرد، بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، ھەنگاو بۆ کردنەوەی خوێندنگاکان و خوێندنی ناوپۆل بنێن.''
ئهوهشی خستۆتهڕوو، زۆربەی مامۆستایان و کارمەندانی وەزارەتی پەروەردە و دایک و باوکی خوێندکاران ڤاکسینیان وەرگرتووە و بەپێ ئەو بەرنامەی دانراوە، تا چەند رۆژی تر، 70%ی سەرجەم دانیشتوانی ئێران، پێکوتەی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا وەردەگرن.