كالۆری چیە ؟ پەیوەندی چیە لەگەڵ قەڵەوی و لاوازی ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كالۆری چیە ؟ پەیوەندی چیە لەگەڵ قەڵەوی و لاوازی ؟

 

 

 

كالۆری یەكەی ووزەیە وە پێناسە دەكرێت بە بڕی ووزەی پێویست بۆ بەرزكردنەوەی پلەی گەرمی یەك گرام لەئاو بە یەك پلەی سێڵسی وە بەكاردێت وەك پێوانەیەكی ووزە لە خۆراك و خواردنەوەكان.

واتە چی ؟

واتە كالۆری ئەو زاراوەیە كەوا بەكاردێت بۆ ئەو بڕە ووزەی دەرچوو كەوا لە خۆراك و خواردنەوەكان پاش هەرس كردن و هەڵمژینیان دەچێتە ناو جەستەو بەكاردێت بەپێی چاڵاكی جەستەیی و ئەوەی زیاد بێت ئەو هەڵدەگیرێت وەك چەوری لە ناو جەستە.

كەواتە كالۆری وەك بەنزین وایەو پێویستە بۆ كاركردن، بەڵام بڕی زیادەكەی دەبێتە چەوری.

ڕێژەی بنەرەتی چاڵاكی بایۆلۆجی جەستە BMR لە مرۆڤێك بۆ مرۆڤێكی تر جیاوازە، واتە هەندێك مرۆڤ زۆر كالۆری، ووزە، بەكاردەهێنێت، وەك ئەوەی بڵێین زۆر بەنزین سەرف دەكات، وەك هەندێك كەم سەرف دەكات.

بۆیە پێویستە خواردن و خواردنەوەكانمان بەپێی پێویستیمان بێت لە كالۆری كەوا ئەویش بەپێی ڕێژەی بنەرەتی چاڵاكی بایۆلۆجی و كارو چاڵاكی ڕۆژانەو تەمەن و ڕەگەزمان دەگۆڕێت، ئەوەش وادەكات هەندێك مرۆڤ زۆرخۆرن، بەڵام لاوازن وە هەندێكی تر كەم خۆرو قەڵەون، بە دڵنیاییەوە بۆماوەیی ڕۆڵی گرنگی هەیە.

پێویستی رۆژانەمان لە كالۆری:

منداڵ (2 – 3) ساڵ : نزیكەی (1000) كالۆری.

منداڵ (4 – 8) ساڵ : نزیكەی (1500) كالۆری.

تەمەن (9 – 13) ساڵ : نزیكەی (2000) كالۆری.

تەمەن (14 – 30) ساڵ : نزیكەی (2000 – 2600) كالۆری.

تەمەن (30 – 50) ساڵ : نزیكەی (2200) كالۆری.

چەند نموونەیەك لەسەر كالۆری:

سێوێك: نزیكەی (50) كالۆری.

پرتەقاڵ: نزیكەی (100) كالۆری.

مۆز: نزیكەی (100) كالۆری.

برنج (100) گرام: نزیكەی (130) كالۆری.

ئارد (100) گرام: نزیكەی (350) كالۆری.

پەتاتە (100) گرام: نزیكەی (75) كالۆری.

هێلكە: نزیكەی (150) كالۆری.

گۆشت (100) گرام: نزیكەی (150) كالۆری.

ماسی (100) گرام: نزیكەی (200) كالۆری.

شەكر (100) گرام: نزیكەی (390) كالۆری.

زەیت (100) گرام: نزیكەی (900) كالۆری.

یەك قودی كۆلا: نزیكەی (140) كالۆری.

چاڵاكی و ووزەی پێویست:

ڕۆیشتن (1) كیلۆمەتر = (75) كالۆری.

چاڵاكی وەرزشی زۆر بەهێز بۆ ماوەی یەك كاتژمێر = (500) كالۆری.

یەك كاتژمێر خەو = (50) كالۆری.

خوێندن بۆ ماوەی یەك كاتژمێر= (100) كالۆری.

(د. شێروان رەحمانە شەل نانەكەلی – پزیشكی شارەزای گشتی و پسپۆری فسیۆلۆجی پزیشكی)

 

هه‌واڵی گرنگ