وەزارەتی كارەبا روونكردنەوەیەك سەبارەت بە پێوەری زیرەك بڵاودەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی كارەبا روونكردنەوەیەك سەبارەت بە پێوەری زیرەك بڵاودەكاتەوە

كوردیو
 
وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت،"پێوەری زیرەك بە یەكێك لە سەركەوتووترین پرۆژەكانی كارەبا دادەنرێت و بە كوالیتییەکی بەرز و بەپێی ئەزموونی چەندین وڵاتی بیانی تاقیكراوەتەوە و چەندین سوودی بۆ هاوڵاتیان هەیە".
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-10-2021 وەزارەتی كارەبای هەرێم روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە پێوەری زیرەك بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،"جێگای داخە كەسانێك بە مەرامی خراپ پروپاگەندەی دوور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاو دەكەنەوە و بە ئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن".
 
ئەوەشخراوەتەڕوو،"ئەو هاوبەشانەی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە سەرپێچی لەسەر پێوەری زیرەک ئاشکرایە و وێڕای گرتنەبەری رێكاری یاسایی و سزای دارایی سەرپێچیكاران كە بە ئەنقەست دەسكاریی پێوەرەكە بكەن و بیشێوێنن، دەبێت تێچووی پێوەرەكە و چاككردنەوەشی لەئەستۆ بگرن".
 
هەروەها هاتووە،"پێوەرەكە بەبێ بەرامبەر بۆ هاوبەشان بەستراوە و لەكاتی هەر هەڵەیەكی تەكنیكی یان گرفتێك، وەزارەتی کارەبا خەرجییەكانی لە ئەستۆ دەگرێت، بەپێچەوانەوە هاوبەشەکە دەبێت تەواویی تێچوونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرێكی دیكە، جگە لەسزادانی دارایی ئەو تێچوونەش لەئەستۆ بگرێت".
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ