وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زارو 76 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
بۆ زانینی دوایین هه‌واڵ و پێشهاته‌كان سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی كوردی‌و بكه...
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 21 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه نوێترین ئاماری نوێی تایبه‌ت به توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند " له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 8 هه‌زار و 510 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجام هه‌زارو 76 کەسی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون هه‌زاروو 313 کەسیش چاکبوونەتەوە و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه".
ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 28 توشبووی كۆرۆنا له هه‌رێم گیانیان لەدەستداوە.