زیادبوونی درێژی (باڵا) ی منداڵ بە پێی تەمەنی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زیادبوونی درێژی (باڵا) ی منداڵ بە پێی تەمەنی

 

 

1. بەگشتی لەكاتی لەدایك بوون درێژی منداڵ نزیكەی (50) سەنتیمەترە.

2. لەتەمەنی (1) ساڵان دەبێتە (75) سەنتیمتر (واتە نیوەی درێژی كاتی لەدایك بوونی زیاد دەكات) كە زۆرترین ڕێژەی زیادبوونە بەهەمان شێوەی كێش لە ساڵی یەكەمدا.

3. لەتەمەنی (4) ساڵیدا دەبێتە (100) سەنتیمەتر واتە (1) مەتر دەكاتە دوو هێندەی درێژی كاتی لە دایك بوون.

4. لەتەمەنی (4) ساڵ بۆ (10) ساڵ، ساڵانە بەنزیكەی (5 – 7) سەنتیمەتر باڵای زیاد دەكات.

5. هەبوونی زیادی و كەمی لەم ژمارانەی سەرەوە مەرج نیە نەخۆشی بێت، بۆیە ... چ درێژی وە چ كێشی منداڵ دەبێ لەسەر چارتی گەشە دابنرێت، چونكە چانسی ئەوەی منداڵەكە نۆرماڵ بێت فراوانە لەسەر چارتی گەشەو گەر كەوتە خانەی نۆرماڵەوە ئیتر پێویست بە خەم و دڵەڕاوكێ ناكات لەلایەن باوانی منداڵەكەوە.

(د. بەڵێن كەریم – پسپۆری نەخۆشیەكانی منداڵان)

 

هه‌واڵی گرنگ